گایلی زیمەک نووسەری ئەمریکی کتێبێکی لەسەر شەڤانانی یەپەژە نووسی

نووسەری ئەمریکی گایلی زیمەک لیمۆن کتێبێکی بە ناوی "کچانی کۆبانێ؛ چیرۆکی راپەڕین، ئازایەتی و دادپەروەری" لەبارەی شەڕڤانانی یەپەژە نووسی. ئەو کتێبە یەکێک لە ١٢ کتێبە پێشنیازکراوەکەى سی ئێن ئێنە بۆ خوێندنەوە لەلایەن خوێنەرانەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێنی ئەمریکا باشترین کتێبەکانی بۆ ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو، کە لەلایەن براندۆن گریگسی ئیدیتۆرەوە پێشنیازکراون بۆ خوێندنەوە. یەکێک لەو کتێبانە لەسەر ژنانی شەڕڤانی کوردی کۆبانێیە.

کتێبەکە ناوی "کچانی کۆبانێ؛ چیرۆکی راپەڕین، ئازایەتی و دادپەروەری - The Daughters of Kobani: A Story of Rebellion, Courage, and Justice " ە، کە لەلایەن گایلی زیمەک لیمۆن-ەوە نووسراوە و چاودێری و شیکارییەکانی نووسەرە لەبارەی شەڕڤانی یەپەژەوە.

گایلی زیمەک لیمۆن پێشتریش کتێبەکانی تری بە ناوەکانی شەڕی ئاشلی (Ashley’s War) و  بەرگدوری خێرخانە (The Dressmaker of Khair Khana) نووسیوە و لەو دوو کتێبەیدا باسی ژنانی قارەمان دەکات، کە لە دژی زایەندپەرەستی و گوشارەکانی کۆمەڵگە بەرەنگارییان کردووە و تێکۆشان.

نووسەر ئەو شێوازەی خۆی نەگۆڕی و ئەمجارە لە کتێبە نوێکەیدا باسی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەکات، کە لە کۆبانێ لە دژی داعش شەڕیان کرد و داعشیان تێکشکاند.

باس لەوە دەکرێت، کە بەپێی ناوەرۆکی کتێبەکەى گایلی زیمەک لیمۆن بەمزوانە فیلمێک لەبارەی شەڕڤانانی یەپەژەوە لە ئەمریکا دروست دەکرێت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا

ژ.ت