گەریلاکانی هەپەگە بە برینداری رەوانەی زیندانکرا

عەبدولستار ئوزەر گەریلای هەپەگە کە بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەوە بۆ زیندانی پیتی (دی) ئامەد رەوانەکرا. رێگە بە چاوپێکەوتنی عەبدولستار ئوزەر و خانەوادەکەی نادریت.

دوای بانگەشەی وەزیری دەرەوەی تورک کە رایگەیاندبوو، لە شەڕی ١٤ی نیساندا لە ناوچەی لیجەی ئامەد، گەریلای هەپەگە عەبدولستار ئوزەر گیانی خۆی لەدەستداوە، بەڵام دەرکەوت کە لە ١٥ی نیساندا لە نەخۆشخانەی دیجلە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ئوزەر لە قاچیەوە بریندار بووە و قاچی لە چەند شوێنێکەوە شکاوە، هەروەها قاچی تووشی هەوکردن بووە، بەڵام بەبێ ئەوەی چارەسەری بوبکرێت، ٢٨ی نیسان دادگاییکراوە. ئوزەر لە دادگا لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ وتەی لێوەرگیراوە، بەڵام مافی بێدەنگی بەکارهێناوە. جارێکیتر تریش ئوزەر بۆ دادگا براوە، بەڵام دیسان مافی بێدەنگی بەکارهێناوە.

دادگا بە تۆمەتی 'تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت و وڵات' بڕیاری گرتنی ئۆزەریدا. ئوزەر بۆ زیندانی پیتی (دی) رەوانەکراوە و هەمان رۆژ بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانە براوە.

دۆخی ئۆزەر کە بەرەو باشبوون چووە، جارێکیتر لە ٦ی ئایاردا بۆ زیندان ڕەوانەکراوەتەوە. تا ئێستا رێگەی نەدراوە ئوزەر لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.

ف.ق