هەدەپە: تێکۆشانی ژنان دەبێتە ڕووناکی بۆ هەموو جیهان

هەدەپە هێرشی هێزەکانی رژێمی ئێرانی شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی ژنان دەبێتە ڕووناکی و چرایەک بۆ هەموو جیهان.

ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراتیک گەلان (هەدەپە) هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سەر گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران شەرمەزار کرد، کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە ڕژابوونەوە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

هەدەپە لە لێدوانێکیدا لە تویتەر ڕایگەیاند: "هێرشەکانی هێزەکانی ڕژێم دەکەین بۆ سەر گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران  شەرمەزار دەکەین، کە بۆ کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە بە پاساوی ئەوەی قژی دیار بووە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان. تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەبێتە ڕووناکییەک بۆ هەموو جیهان".

ژ.ت