KCDP: لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٠ ژن کوژراون

پلاتفۆرمی ئێمە کووشتنی ژنان ڕادەگرین (KCDP) ڕایگەیاند لە مانگی نیساندا لە تورکیا ٢٠ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون.

پلاتفۆرمی ئێمە کووشتنی ژنان ڕادەگرین (KCDP) ڕاپۆرتی مانگی نیسانی لەبارەی توندوتیژی لەسەر ژنان بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا باسی رێوشوێنەکان لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و لەبارەی کاریگەری ڕێوشوێنەکان لەسەر ژنان ئەم زانیاریانە ڕاگەیەنرا:

"ڕێوشوێنەکان کە پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە ژیانی سەخت کردووە و ژیان زەحمەت بووە و بۆیەش پێویستە بۆ ژنان ڕێوشوێنی جیاوازتر بگریرێتەبەر.

لە مانگی نیساندا ٢٠ ژن بە شێوەیەکی گۆماناوی کوژراون و توندوتیژی زایەندی و دەستدرێژی سەر منداڵان بەردەوامە. هۆکاری کوشتنی ١٤ ژن نەزانراوە. ٢ ژن بەهۆکاری ئابۆری و ٤ ژنیش بەهۆی ئەوەی داوای ئاشتبوونەوەیان ڕەتکردووەتەوە و داوای جیابوونەوەیان کردووە کوژراون."

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی ژنان ڕاگەیەنرا، تا هۆکاری کوشتنی ژنان ئاشکرا نەکرێن، دادگایەکی دادپەروەرانە بەڕێوەنەبرێت و بکوژەکان بە سەختی سزانەدرێن و ڕێوشوێن نەگیرێنەبەر، توندوتیژی بەردەوام دەبێت.

ف.ق