کۆنگرەی ستار کردەوەکانی دژی ژنانی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد

کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لە شەهبا هێرشی سەر ژنانی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد.

کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین بە بەشداری ئەندامانی دەزگاکە و ئەنجومەنی شەهبا، لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا کۆبوونەوە و لە بەرانبەر هێرشی تالیبان لەدژی ژنان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هەموو رۆژێک چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو هێرشانە زیاتر لە سوریا، عێراق و لیبیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت.

لەمدواییانەشدا تەڤگەری تالیبانی جیهاددی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد و نیازی هێرشکاری خۆی ئاشکرا کرد.

راستی بزوتنەوەی تالیبان و هزری تاریکی ئەو بزوتنەوەیە لە رووداوی کوشتنی سافیە فەیروزی ژنی ئەفغانیدا ئاشکرا بوو.

ئێمە وەک رێکخستنی کۆنگرەی ستاری عەفرین کوشتنی فەیروزی شەرمەزار دەکەین. ئەمە پێشێلکردنی مافی ژنانە لە جیهاندا و ئیرادەی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە ئامانج. ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ژنانی ئەفغانستان نیشان دەدەن و دەڵێین پێویستە مافەکانی خۆیان بەدەست بهێنن.

داوا لە ناوەندەکانی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان دەکەین کە خاوەنداری لە ژنان بکەن و پشتگیری لە ژنانی ئەفغانستان و ژنانی هەرێمەکە بکەن."

ف.ق