کتێبی ژنانی بەرخودانی سەردەم ٣٣ چیرۆکی بەرخودانی لە خۆ گرتووە

کتێبی "شوێنپیی ژنان لە مەحشەری سەردەم دا" باس لە بەرخۆدانی بێ هاوتای ٥٨ ڕۆژەی عەفرین دەکات.

دانیشتوانی عەفرین پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەنداری و پشتیوانییان لە تێکۆشانی ئازادی کردبوو، سەرەڕای فشار و زۆرداریی ڕژێم بە نهێنی خۆیان ڕێکخست و هەرگیز دەستبەرداری ڕۆحی ڕاپەڕیوی خۆیان هەڵنەگرت. لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ئەکادیمیا و سیستەمی ئەنجوومەن و کۆمینیان ڕێکخست و بوون بە ئافرێنەری شۆڕشی ژنان.

 بێگومان بۆ ئەو مەبەستەش ژنان بە تایبەتی و خەڵکی عەفرین بەگشتی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا خۆیان فیدا کرد. ئەو فیداکارییە بەهێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا جاریکیتر خۆی سەلماندەوە و هەموو دونیا بینیی، کە مۆری خۆیان لە بەرخودانی بێ هاوتای ٥٨ ڕۆژەی دژ بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دا. "شوێنپیی ژنان لە مەحشەری سەردەم دا" باسی ئەو ئیرادە و ورە و ڕۆحیەتەی تێکۆشان دەکات.

نووسەر دێرسیم میرزا دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر و دوور و درێژ کتێبی  "شوێنپیی ژنان لە مەحشەری سەردەم دا" نوسی. ساڵی ٢٠١٩ دوای گەشتێکی سەخت و درێژ، کتێبێکی ٣٣ چیرۆک لەو بەرخودانە بێ هاوتایە ئامادەکرا.

دێرسیم میرزا لە کتێبەکەیدا سەرنجی خستووەتە سەر لایەنی بەرخۆدانی ژنان و باسی هەزاران شەڕڤان، دایک، باوک و ڕۆڵەکانیان دەکات لە ناو ئەو بەرخۆدانە بێ هاوتایەدا و کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکرایەوە.

دێرسیم، کە لە هەرێمی جزیر ڕۆیشت بۆ شەهبا و گوێی لە ئازار، لاواندنەوە و دڵی دایکان و دڵسۆزییان بۆ عەفرین گرت.

لە کتێبەکەدا، ژنانی جزیر، کۆبانێ، ڕەقە و منبج، کە بۆ بەهێزکردنی بەرخۆدانی سەردەم چوونەتە ناوچەی بەرخۆدان، ئەو ژنانە، کە پێشوازییان لە تەرمی ڕۆڵەکانیان، دایک، باوک و شەڕڤان دەکرد، ئەو ژنانە، کە لە سەنگەرەکاندا شانبەشانی ڕۆڵەکانیان شەڕیان کرد، ئەو ژنانە، کە لە سەرما و سەختیی ئەو ڕۆژانەدا خواردنیان بۆ شەڕڤانان دروست دەکرد، جبەخانەیان بۆ دەبردن، سەنگەریان بۆ دروست دەکردن و ٥٨ ڕۆژ گۆڕەپانی بەرخودانیان بەجێنەهێشت، گوێیان لێ گیرا و چیرۆکانیان تۆمار کرا و کرا بەم کتێبە.

لە کۆتایی کتێبەکەدا وێنەی چیرۆکەکان دانراون.

ژ.ت