کتێبی ژنۆلۆژی لە تورینی ئیتالیا ناسێندرا

کتێبی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە پەیمانگای ژنۆلۆژیی ئەندرێ وۆڵف لە رۆژئاوا نووسراوە و لە ئیسپانیا وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئیتالی. کتێبەکە لە دۆڵی ڤال دی سوسا لە شاری تورین لە ئیتالیا ناسێندرا و پێشکەش کرا.

کتێبی "ژن، ژیان، ئازادی" لە پەیمانگای ژنۆلۆژیی ئەندرێ وۆڵف لە رۆژئاوا نووسراوە و لە ئیسپانیا وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئیتالی.  کتێبەکە لە دۆڵی ڤال دی سوسا لە چیاکانی ئاڵپ لە شاری تورینی ئیتالیا ناسێنرا.

چالاکییەکە لەلایەن رێت ژن و کۆمیتەی ژنۆلۆژیی ئیتالی ڕێکخرابوو. ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژیی ئەوروپا کتێبەکەیان ناساند.

گوندنشینانی ناوچەکە وەک نەریتێکی ناوچەکەیان لە دۆڵی ڤال دی سوسا فیستیڤاڵی "چیای کتێب" بۆ ماوەی سێ ڕۆژەیان ساز کرد و کتێبەکەش لەو فیستیڤاڵەدا پێشکەش کرا.

لە فیستیڤاڵەکەدا سەرنجێکی زۆر لەسەر کتێبەکە بوون و ئیمزاش کۆکرایەوە.

ژ.ت