کەژەکە: پێویستە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بەشی کۆتایی کۆمەڵکوژییەکەیە هەڵوێست هەبێت

دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگالدا یادی ئەو کەسانەی کردەوە گیانیان لەدەستداوە و ڕایگەیاند: "پێویستە کۆمەڵگا و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە هێرشەکانی کۆماری تورکیا، کە بەشی کۆتایی فەرمانەکەیە هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت".

 

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانی کوردستان (کەژەکە)، بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگالەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا چەتەکانی داعش کۆمەڵگەی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کرد و ڕاشیگەیاند، "٣ی ئاب وەک کۆمەڵکوژکردنی ژنانیش چووەتە ناو مێژوو. ٣ی ئاب کۆمەڵگەی ئێزدیمان بە تایبەتی بۆ مرۆڤایەتی و ناوچەکە  بووە بە مێژووێک، کە نابێت لەبیر بکرێت. هەزاران ئێزدی بە هۆی باوەڕ و ناسنامەیانەوە بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژکران و جینۆساید و سڕینەوەیان بەسەردا سەپێنرا. هەزاران ژنی ئێزدی ڕووبەڕووی هەموو جۆرە کردەوەیەکی دڕندانە و تاریکانەی ئەو فاشیزمە کرانەوە، لە بازاڕەکاندا فرۆشران و دەستدرێژیان کرایەسەر و کۆمەڵکوژ کران. تا ئێستا چارەنووسی هەزاران ژن نادیارە.

لە ٨هەمین ساڵیادی فەرمانەکەدا ئێمە وەک یەکەم ڕۆژەکانی ئازار و تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوەیەدا دەژین و ئەم کۆمەڵکوژییە لەبیر ناکەین. ئەوانەی ئەم کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامداوە و بەرپرسیارانی ئەم کۆمەڵکوژییە بە نفرەت دەکەین و ئیدانەیان دەکەین. ڕایدەگەیەنین، ئێمە لە تێکۆشانی خۆماندا لێپرسینەوەیان لێدەکەین. بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی فەرمان و هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی شەنگال دەکەینەوە، کە لە دژی فەرمانەکە بەرخۆدانیان ڕێکخست. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە ئێمە یادیان لە شەنگالێکی ئازاد و سەربەخۆدا بە زیندویی ڕابگرین".

هێرشەکانی کۆماری تورکیا وەک هێرشەکانی داعش-ە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرمانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەستۆی پارتی (پەدەکە) و هێزە عێراقییەکانە و دەڵێت: "لە جیاتی ئەوەی پارتی (پەدەکە) و هێزە عێراقییەکان لێپرسینەوە بەو گەلە بدەن، ئەوە قبوڵ ناکرێت ئەوان ئیرادەی کۆمەڵگای ئێزدی قبوڵ نەکەن، رێکخستنبوون و خۆبەڕێوەبەریی قبوڵ نەکەن و سەرباری ئەو داوایانە، جارێکیتر خۆیان بەسەر کۆمەڵگەى ئێزدیدا بسەپێنن. کۆمەڵگەى ئێزدیمان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزانە بەرپرسن لە فەرمانەکە و ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمیش بە بەشی کۆتایی فەرمانەکە دەزانن و دژی ئەم فەرمانەن.

برینەکانی فەرمانەکە چەند سەختیش بن، خۆپاراستنی کۆمەڵگەى ئێزدیمان بە تایبەتی لەسەر خۆبەڕێوەبەریی خۆیان و خۆرێکخستنکردنیان نەیهێشت فەرمانەکە سەربکەوێت. بەڵام دەسەڵاتی فاشیستیی کۆماری تورکیا، کە لەگەڵ بەربەرییەکانی وەک داعش کار دەکات، ئەمڕۆ دەیەوێت ئەو کارە تەواو بکات، کە داعش نەیتوانیوە بیکات. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە تەحەممولی ئیرادەی بەڕێوبەرایەتیی کۆمەڵگەی ئێزدیمان ناکات و هەموو ڕۆژێک بە بەرچاوی جیهانەوە شەنگال بۆردومان دەکات و منداڵ و پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکوژێت. ئەو هێرشە بەربەریانەیەی کۆماری تورکیا و داعش، لەلایەن جیهانەوە بە بێدەنگی سەیر دەکرێن و هیچ کەسێک دەنگ ناکات.

بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئێزدیمان، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان بەرامبەر ئەنجامدرا بەرپرسیارێتی و ئەرکی گەورەمان هەیە. بە تایبەتی کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، بزووتنەوەکانی ژنان، هەموو هێزە دیموکراتیکەکان لە دژی هێرشەکانی کۆماری تورکیا، کە وەک کۆتایی فەرمانەکەیە، نە دەنگ هەڵدەبڕن و نە هەڵوێستی خۆیان ڕوون دەکەنەوە. دەیان کۆمەڵکوژی بەرامبەر ئەم کۆمەڵگەیە ئەنجامدراون و بۆ ئەوەی جارێکی تر ڕێگری لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بکرێت، پێویستە خۆپاراستن و بەرگری، ویست و ئیرادە، خۆبەڕێوەبەریی ئەم کۆمەڵگەیە قبوڵ بکەن و پشتیوانیی لێ بکەن.

پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی لە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بکەن

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی کۆمەڵگەی ئێزدییان بە جینۆساید قبوڵ کردووە، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام کەمە و ڕایگەیاندووە، "پێویستە وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێرشەکانی تورکیا ڕوون بکەنەوە کە بەشی کۆتایی کۆمەڵکوژییەکەیە و پشتیوانی لە ئیرادەی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی ئێزدی بکەن.

کۆمەڵگای ئێزدیمان و بەتایبەتی ژنانی ئێزدی چۆن باوەڕی، رۆشنبیری و کولتور و فەلسەفی ئەزدا، کە ریشەى کولتوری ئێمەیە و تاوەکو ئەمڕۆ پاراستویانە، بۆ ئەوەى لە ئێستا بە دواوە بتوانن ئەو نرخ و بەهایانە بە ژیان بدەن بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن، خۆڕێکخستنی خۆیان و خەباتی خۆیان دامەزراندووە و لەسەر بنەمای ئازادی بەهێزتر و قوڵتری دەکەن. گەورەرکردن و درێژەدان بەو کولتورە دێرینەمان، کە بە بەرخودان تاوەکو ئەمڕۆ هاتووە، ئێمەی کورد بە تایبەتی و ئەرکی هەموو مرۆڤایەتییە بیپارێزین".

ژ.ت