کەژەکە شەهیدکردنی سەعدە فەیسەڵ عەبدولهەرماس و هند لەتیف ئەلخزەیر شەرمەزار دەکات

کەژەکە شەهیدکردنی سەعدە فەیسەڵ عەبدولهەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەی تل ئەلشایری ناوچەی ئەلدەشیشەی سەر بە پارێزگای حەسەکە و جێگرەکەی هند لەتیف ئەلخزەیر شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژهەلاتی ناوین ژنان خۆیان بەرێکخستن کردوە، بۆیە دەکرێنە ئامانج.


لە 22ی ئەم مانگەدا، سەعدە فەیسەڵ عەبدولهەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەی تل ئەلشایری ناوچەی ئەلدەشیشەی سەر بە باشوری پارێزگای حەسەکە و جێگرەکەی هند لەتیف ئەلخزەیر، لە کردەیەکی چەپەڵدا لە لایەن چەتەکانی داعشەوە شەهید کران.
شەهید کردنی سەعدە و هند کە لە پێکهاتەی عەرەبن کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لەو چوارچێوەیەشدا کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە ڕاگەیەندراوێکی داوە.

داعش و ڕژێمی تورکیا کە هێزێکی میلیشیایی و پیاوسالار و دژە ژنن

کەژەکە لە ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرای دەکات: داعش و ڕژێمی تورکیا کە هێزێکی میلیشیایی و پیاوسالارن بە کۆمەڵکوژیە دڕندانەکانیان دەیانەوێت پەیامێک بدەنە ژنانی ڕێکخستنکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین. چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشانی ئازادی ژنانمان، قۆناخێکی نوێی دەستپێکردوە و هەموو ژنان لە ژێر چەتری ئیدۆلۆژی ڕزگاری ژنانی ڕێبەر ئاپۆدا کۆبوونەوەتەوە و لە ئاواکردنی نەتەوەی دیمۆکراتیکدا جێدەگرن. بێگومان باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە یەکێک لە ناوەند گرنگ و بنەڕەتیەکانی ئەو رێکخستنبوونەی ژنان. لەوێ ژنانی عەرەب، سوریانی، تورکومان و کورد پێکەوە بۆ ئافڕاندنی نەتەوەی دیمۆکراتیک پێشەنگی دەکەن. وەک دەزانرێت شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕەنج و تێکۆشانی ژنان ئیدی بووەتە شۆڕشی ژن و بۆ تەواوی ژنانی جیهانیش ئیلهام بەخشە.

فاشیزمی ئاکەپە و داعش لەسەر بنەمای قڕکردنی زایندەیی بنیات نراون

کۆردیناسیۆنی کەژەکە دەستنیشانی دەکات: ژنانی ڕێکخستنکراو لە هەموو شوێنێک بوونەتە پارێزەری سەرەکی نەتەوەی دیمۆکراتیک و فەلسەفەی ژنی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان و بەوەش سیستەمی پیاوسالارییان ترساندوە و ئەوەش وایکردوە تا سیستمەکە لە دژیان بووەستێتەوە و بەفراوانی هێرش بکاتە سەریان. لەو چوارچێوەیەشدایە کە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە داعشی داردەستی ژنانی ڕێکخستنکراو دەکەنە ئامانج. لە عەفرین بەهەزاران ژن ڕفێندران، لە شەڕی سەرێکانی هەڤرین خەڵەف سەرۆکی پارتی موستەقبەل دڕندانە کوژرا. ئێستاش سەعدە فەیسەڵ عەبدولهەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەی تل ئەلشایری ناوچەی ئەلدەشیشە و جێگرەکەی هند لەتیف ئەلخزەیر دڕندانە کوژران. دەسەڵاتداری فاشیزمی ئاکەپە و داعش سیستەم و ئیدۆلۆژی خۆیان لەسەر بنەمای قڕکردنی زایندەیی بنیات ناوە و هەموو ژنێکی ڕێکخستنکراو دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە تیکۆشان و ڕێخستنبوون دوور بخەنەوە.

دەبێت ژنان دژی زهنیەتی پیاوسالاری و پیلانگێر و دژە ژن بووەستنەوە

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە ئاشکرای دەکات، ئەوان بە کۆمەڵکوژیەکانی پاریس و سلۆپی لە ماهیەتی ئەو زهنیەتەیە ڕژێمی تورک و داعش دژ بە ژن تێگەیشتوون و بانگ لە سەرجەم ژنان دەکەین لە دژی کردەوە و زهنیەتی پیاوسالاری و پیلانگێر و دژە ژن بووەستنەوە و کاراش بەشداری لە ڕێزەکانی تێکۆشاندا بکەن. ژنان دەبێت یەکێتی ژن لە ڕۆهەڵاتی ناوین بەهێزتر بکەن و بەفراوانی بەشداری لە چالاکییەکانی خاوەنداریکردن لە هاورێیان سەعدە و هند دا بکەن.
 

هـ.هـ