کەژەکە یادی بێریتانی بەرز راگرت

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی ٢٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی گوڵناز کاراتاش (بێریتان)ی بەرز راگرت و بەو بۆنەیەوە سڵاوی لە هێزەکانی یەژاستار کرد، لە حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و نۆکەرەکانی شەڕ دەکەن.

 دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) راگەیاندراوێکی بە بۆنەى ٢٨هەمین ساڵیادی شەهادەی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا لە شەڕی بەرخودانی دژ بە کوردانی نۆکەر لە خواکورکدا تاوەکو دوا فیشەکی خۆی شەڕیکرد و دوای ئەوەى فیشەکی پێنەما و بۆ ئەوەى بە زیندوویی لەلایەن کوردە نۆکەرەکانەوە دیل نەکرێت و لە دژی داوای خۆبەدەستەوەدانی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر وەک بەسێ-کان لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا خۆی لە سەر تاشە بەردێکی زۆر بەرزەوە هەڵدایەوە خوارەوە و بە قارەمانی و پاڵەوانانە شەهید بوو".

لە راگەیاندراوەکەى کەژەکەدا ئەوەش هاتووە: "ژن هەوێنی هێڵ و مێژووی ئازادیمان و بەرخودانە. هەڵوێستی ئێمەی بەرخودێر و ئازادی کە بە پێشەنگایەتیی سەرۆک ئاپۆ دەستیپێکرد لە کەسایەتیی هەڤاڵ ساکینە جانسز دا بەرجەستە بوویەوە، تێکۆشانمان بۆ ئازادیی ژن بە بەردەوامی گەورە کرد. ئەوتێکۆشانەمان بۆ ئازادی بە هەزاران شەهیدی ژن و بە قوربانی بەخشینی زۆر گەورە و بە خوڵقاندنی داستانی بەرخودانی بەرەو پێش ڕۆیشتووە.

مانگی تشرینی یەکەم ئەو مانگەیە، کە زۆرترین شەهیدی تیادا دراوە. لە کەسایەتیی هەڤاڵ گوڵناز کاراتاش، عەزیمە بەروار، رەوشەن، غوربەتلی ئەرسۆز، مەریەم چۆلاک، چیچەک گابار، زنارین دێرک، ئارین میرکان، گوڵناز ئەگە، چەرکەز هێلین، جاندا تورک، ئاندریا وڵف، لێگەڕین ئارژانتین، حەمرین خەلەف، رۆژین گەودا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی کوردستان بەرز رادەگرین.

کاتێک مرۆڤ سەرنج لە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمی بزووتنەوەی ئازادیی ژنمان دەدات، ئەوە دەبینێت، کە بزووتنەوەکەمان چەند بزووتنەوەیەکی ئازادیپارێز و فیداییە، لە کەسایەتیی شەهیدانماندا بزووتنەوەکەمان چۆن یەکێتیی نەتەوەیی ژنان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئافراندووە. لە ئافراندنی ئە کارەکتەرە گەردوونی و بەرخودێرییەی بزووتنەوەکەماندا گرنگە پێشەنگایەتی و رەنجی رێبەرمان جارێکیتر بخەینەوەڕوو.

هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) هەڤاڵێکی پێشەنگمان بوو، کە بە شکۆمەندانەترین شێوە پیشانیداین، کە پێوەرەکانی ئازادیی هێڵ و مێژووی ئازادیی ژن لە دژی نۆکەری و خیانەت چ هەڵوێست و چ شێوەیەکی هەیە. فەرماندەکەمان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا بەشداریی شەڕی خواکورکی لە دژی کوردانی نۆکەر کرد، تاوەکو دوایین فیشەکی خۆی شەڕی کرد و دوای ئەوەى فیشەکی پێنەما بۆ ئەوەى بە زیندوویی نەکەوێتە دەست کوردە نۆکەرەکان، لە دژی داوای خۆبەدەستەوەدانی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر وەک بەسێ-کان لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا خۆی لە سەر تاشە بەردێکی زۆر بەررزەوە هەڵدایە خوارەوە و بە قارەمانی و پاڵەوانانە شەهید بوو. بە پێداگریی خۆی بۆ تێگەیشتن لە هۆشمەندیی ئازادیی ژنی رێبەرمان، بە هێزی خۆی بۆ شیکارکردنی ئەو هۆشمەندییە و بە بڕیار و پێداگرییەوە بۆ بەدیهێنانی، بووە شەهیدێکی پێشەنگی تێکۆشانەکەمان. لە بەرەوپێشبردنی بە سوپاکردنی ژنان دا بووە سەرچاوەی هێز و ئیلهامبخەش. پەیوەندیی نێوان خۆشەویستی، جوانی، ئازادی و شەڕی بە شێوەیەکى زۆر بە هێز خستەڕوو و لە ناو ژیانی خۆیدا ئەوەى سەلماند، کە فەلسەفەی ئازادیی ژن، پێوەرەکانی ژیانی سەرۆک ئاپۆ، نوێنەرایەتیی بەرخودانی لە بەزرترین ئاستی کارامەیی و لێھاتویدا بۆ ژنانی ئازاد کرد.  

بەرخودانی هەڤاڵی شەهیدیمان بێریتان لە دژی نۆکەری و خۆبەدەستەوەدان ئەوەی سەلماند، کە جەوهەری هێڵی ئێمەی ئازادیپارێزی ژنە. ئەمڕۆش بۆ رابون و وەستانەوەى ژنانی کورد بەرامبەر بە هێڵی خیانەت – نۆکەری، ئەو هێڵەى بێریتان ئەرکێکی ژیانە. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەمڕۆش لە دوایین هەنگاویدا بە رێککەوتنێکی چەپەڵ لەسەر شەنگال دەیەوێت بە هەمان رۆڵەکەى خۆی هەستێتەوە.

دەبێت لە دژی ئەوە، ژنانی کوردیش هەڵوێستی بەخوردانی و ئازادیپارێزی بێریتان لە هەموو کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهادا تێکۆشان گەورە بکەن.

هێزەکانی یەژاستارمان لە جەنگی حەفتانین، کە بەردەوامیی مێژووی بەرخودان و ئازادیی ژنە، نوێنەرایەتی و نواندنێکی شکۆمەدانەى مێژووی ئێمەى ژنان لەوێدا دەردەکەوێت. لێرەشدا بە شکۆمەندی و گەورەییەوە نوێنەرایەتیی رۆح و ورەی بەرخودان و خۆبەدەستەوەنەدانی هەڤاڵی شەهیدمان بێریتان دەکەن. لێرەدا بۆ ژن و گەلی کورد، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان مێژووییەکی نوێ دەنووسرێتەوە.

هێزەکانی یەژاستارمان زیاتر لە چوار مانگ لە جەنگی حەفتانین دا پێشەنگایەتیی گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکیان کرد و بە فیداکاری و ئازاییەکی زۆر گەورەوە ئەو پێشەنگایەتییەیان جێبەجێ کرد و جوانترین ساتەکانی ئازادیی گەلەکەمان دەئافرێنن.  

ئێمە هێزەکانی یەژاستارمان لە حەفتانین، کە  بە رۆح و ورەیەکی گەورە و فیداییانەوە، بە ئازایەتییەکی بەهێز، بە فیداکارییەکی بڵندەوە  پێشەنگایەتی دەکەن و داستانی قارەمانی  لە بەرخودانی حەفتانین دا دەئافرێنن، بە سەربەرزییەوە ئێمە سڵاویان بۆ دەنێرین و پیرۆزباییان لێدەکەین. لە پێش هەمووانەوە هەڤاڵان ئەسمەر و نوجانی شەهیدمان لە حەفتانین و یادی هەموویان بە رێز و منەتدارییەوە دەکەینەوە. ئێمە لە کوێ بین بەرخودان ئاوی ژیانمانە.

لەبەر ئەوەش ئێمە جارێکیتر سڵاوی خۆمان پێشکەشی سەرۆک ئاپۆ دەکەین، کە ئەو نەریت و تابۆیانە، کە ژنانیان دەکردە کۆیلە و زنجیری کۆیلەیەتیی پچڕاند و رێگای بە رووماندا کردەوە، بۆیە منەتداریی خۆمان رادەگەیەنین.

بە خۆشەویستییەکی گەورەوە، بە رێزداری و دڵسۆزیمان بۆ سەرۆک ئاپۆ سڵاوی لێدەکەین، کە ٢١ ساڵە لە ئیمراڵی لە ناو سیستمی ئەشکەنجەیەکی گەورەدا بەرخودان دەکات. ئێمە جارێکیتر بەڵێن دەدەین، کە ئێمە شایستە و شیاوی ئەو بین.

ئێمە هەڤاڵی شەهیدمان بێریتان، کە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە خواکورک شەهید بوو، هاوڕێیانی ژنمان، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون، بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە و داوا لە ژنانی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین، کە لە چوارچێوەى هەڵمەتی "لە دژی کوشتاری ژنان ئێمەی ژنان کۆمەڵگەى ئازاد دەپارێزین" یەکێتیی گەورەی ژنان بئافرێنین، تێکۆشانێکی هاوبەش بەرێوەببەین و بەرخودان گەورە بکەین".

ژ.ت