لە بۆرنۆڤای تورکیا ژنێک کوژرا

لە ناوچەی بۆرۆناڤای ئیزمیر ژنێک بە ناوی حوسنا ت. بە چەک کوژرا.

لە گەڕەکی ئومێد لە ناوچەى بۆرنۆڤای پارێزگای ئیزمیر پیاوێک بە ناوی حوسێن ت. هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی حوسنا ت. بە چەک کوشت و لە شوێنی تاوانەکەى هەڵهات.

حوسنا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرباری هەوڵە پزیشکییەکان گیانی لە دەستدا.

پێشتر حوسنا بە هۆی مامەڵەى خراپی هاوسەرە بکوژەکەیەوە رۆیشتبووە بۆ ماڵی باوکی، بەڵام دوای ماوەیەک گەڕابووە بۆ ماڵەکەى خۆی و لە بەردەوامیی ناکۆکیی خێزانیدا، حوسنا لەلایەن حوسێنەوە بە چەک کوژرا.

ژ.ت