لە کۆجالیی تورکیا ژنێک داوای جیابوونەوەى کرد و کوژرا

لە ناوچەى قەرەتەپەی پارێزگای کۆجالیی تورکیا ژنێک بە ناوی سەڤدا کۆسەکجیک، کە دەیخواست لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە، لەلایەن عیسا کۆسەجیکی هاوسەرییەوە بە چەقۆ کوژرا.

لە ناوچەى قەرەتەپەی پارێزگای کۆجالیی تورکیا پیاوێک بە ناوی عیسا کۆسەجیک بە چەقۆ هاوسەرۆکی خۆی بە ناوی سەڤدا کۆسەجیک کوشت، کە داوای جیابوونەوەى کردبوو.

عیسا کۆسەجیکی بکوژ کاتێک منداڵەکان لە ماڵەوە بوون چووەتە ماڵەوە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر سەڤدا کۆسەجیک و دواتر لە شوێنی رووداوەکە رایکردووە.

دوای ئەوەى منداڵەکان خزمەکانیان ئاگادار دەکەنەوە، سەڤدا کۆسەجیک بەهۆی برینە قورسەکانیانەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی کاریگەریی برینە قورسەکانی سەر جەستەیەوە گیانی لە دەستدا.

بکوژ کە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەى رایکردبوو، دەستگیرکرا.

رۆژ بە رۆژ لە سایەتی دەسەڵاتە فاشیستییەکەی ئاکەپە و مەهەپەدا لە تورکیا کوشتنی ژنان، تاوان و توندوتیژی و دەستدرێژیکردنەسەر ژنان زیاد دەکات.

بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین" لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون و ١٧١ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

 بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٣٢ ژن و ٣٣ منداڵ کوژراون. ١١٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە و دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٤٩ منداڵ.

ژ.ت