لە کۆڵن بۆ "دادگایکردنی دیکتاتۆر" ستاند دانرا

ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندیان بۆ ئیمزا کۆکردنەوە دانا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا بە ناوی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" لە باهنهۆڤۆرپلاتز ستاند دانرا.

ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە چالاکیی دانانی ستاندەکەیاندا سەدان ئیمزایان کۆکردەوە و لەبارەی کەمپەینەکەیانەوە زانیارییان بە هاووڵاتییانی سنوری چالاکییەکان دا.

کەزبان دۆغان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە کۆڵن لەبارەی خەباتەکەیانەوە وتی، "لە هەموو هەلومەرجەکاندا هەوڵ دەدەین ئیمزا کۆ بکەینەوە. ئیمە هەزاران ئیمزامان کۆکردووەتەوە. لە بارەی بابەتی کەمپەینەکەوە هەم جەماوەری خۆمان و هەم رای گشتی هۆشیار و ئاگادار دەکەینەوە. پێشوازییەکی باشمان لێدەکرێت. خەباتەکەمان بەردەوامیی هەیە. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، کە بۆ ئەوەى پاکتاوکردن و کوشتاری ژنان لە ئاستی نێونەتەوەیەدا وەک پاکتاوکردن و کوشتار قبوڵ بکرێت و دانی پیادا بنرێت، بە هەموو هێزی خۆیانەوە پشتیوانی لە کەمپەینەکەمان بکەن".

ژ.ت