لە کۆنفرانسی دیالۆگی کورد – لوبناندا باسی ڕۆڵی ژنان کرا

كۆمەڵەی ژنانی جین لە کۆنفرانسی دیالۆگی کوردیی لوبنانی، بابەتێکی لەسەر ڕۆڵی ژن لە دیموکراسیکردنی کۆمەڵگەدا پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە ژنانی كورد و عەرەب توانیویانە دەستكەوتی گرنگ لە بواری پاراستن و ئاسایشدا بەدەست بهێنن.

کۆنفرانسی دیالۆگی لوبنانی و کوردیی بەردەوامە و پانێڵی دووەمی کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت، بوشرا عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی ژنانی جین بابەتێکی لەسەر ڕۆڵی ژن لە دیموکراسیکردنی کۆمەڵگەدا پێشکەشکرد و بەوردیی ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا شیکردەوە و ڕەەەندە مێژووییە و سەردەمییەکانی باسکرد.

بوشرا عەلی  دەڵێت: بەبڕوای من کێشەی سەرەکیی سەردەمی ئێمە دوورخستنەوەی کۆمەڵگایە لە جەوەەرە ڕەسەنەکەی، کۆمەڵگا بە بەەا ئەخلاقییەکانیەوە بوونی ەەیە، کە تایبەتمەندییەکانی شوناسەکەی دیاری دەکەن، ئەگەر شوناس و بەەاکان لە کۆمەڵگە زەوت بکرێت، دەبێتە قەوارەیەکی جیاواز، کە لە جەوەەر و بنەڕەتی خۆی دوور دەکەوێتەوە، ئەمە گرنگترین کێشەیە کە زۆرینەی کۆمەڵگەکان لە سەرانسەری ناوچەکە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕووو، کە زۆرێک لە توێژینەوە پەیوەندیدارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە نزیکەی ٩٧٪ی مێژووی مرۆڤایەتی دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو کۆمەڵگایەی کە دەتوانرێت پێی بڵێین کۆمەڵگەیەکی سروشتی (نیۆلۆتیک)، کە بۆ ماوەی دەیان ەەزار ساڵ بەردەوام بووە، لە کاتێکدا ٣٪ـەکەی دیکە شاەیدی دیاردەی کۆمەڵگەی چینایەتییە کە خۆی لە (دەوڵەت، پیاوسالاری، دەسەڵاتخواز) دەبینێتەوە و تەمەنی نزیکەی پێنج ەەزار ساڵە.

دەشڵێت: ئەوەی کۆمەڵگەی چینایەتی/دەوڵەتی لە کۆمەڵگەی سروشتی جیا دەکاتەوە، دابەزینی پێگەی ژنانە، لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوەی چەندین دیاردەی نەرێنییە بەتایبەت لە دیاردەی تووندوتیژی دژی ژنانەوە تا دەگاتە کوشتن، ئازاردان، دەستدرێژیی، ەەراسانکردن، بێبەشکردن لە بنەماکان ماف و ئازادییەکان، تەنانەت تیرۆری سیاسی، ئەمە جگە لە کاریگەریی شەڕەکانی برسێتی، ەەژاری، ئاوارەبوون، نەزانی، گۆڕانی دیمۆگرافی و کارەساتی مرۆیی دیکە، کە بە دابەزاندنی پێگەی ژنان تێیدا، ئەخلاق و بەەاکانی کۆمەڵگا دادەبەزن.

بوشرا عەلی باس لە چۆنییەتی ڕۆڵگێڕانی ژنان دەکات لە بەدیەێنانی گۆڕانکاریی دیموکراسیی لە کۆمەڵگەدا، کە پۆلێنی کردووە بۆ چەند خاڵێک، لەوانە؛

١- لە خانەی “خێزان/بنەماڵە”ەوە دەست پێدەکەین، کە لە کۆمەڵگەی چینایەتی/دەوڵەتدا بەپێی دیدگای پیاوسالاریی پاوانخواز دروستبووە، تیایدا پیاو بوو بە “سەری ماڵ”، ژنەکەش ڕۆڵی پێچەوانە کرایەوە بەشێوەیەک یان لە ماڵەوە دانیشێت یاخود لە دەرەوە کارێکی زۆ ەەرزان بکات، ئەمە کۆیلایەتیی ژنانی دوو ەێندە چەسپاو و وردتر کرد، لە بەرامبەردا پاوانخوازی پیاو چەسپێندرا، ژمارەی زۆری منداڵی نێر لە ماڵەکەدا بوو بە نیشانەی پیاوسالاریی و بەەێزیی پیاوەکە و بەردەوامی ڕەچەڵەکییەکەی. بۆ چارەسەر؛ پێویستە گۆڕانکاری دیموکراسی لە بنەماڵەدا بەدیبەێندرێت، بەجۆرێک کە پشت بە ژیانێکی بەشداریی ئازادانە و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان ببەستێت، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی تێدا یەکسان و دادپەروەرانە بێت، بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست پێ بگەیەندرێت.

٢- بە درێژایی مێژوو، تا زیاتر ئەخلاق و بەەا ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگایەک کراونەتە ئامانج، “یاسا”ی تاکڕەو زیاتر جێگەیان گرتووەتەوە، بەم پێیە، بۆ نەەێشتنی ەەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان لە یاسا و دەستوورە نەتەوەییەکان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەدا، پێویستە درێژە بە خەباتی سەرسەخت و بەەێزی ژنان بدرێت، لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە.

٣- بۆ ئەوەی ژنان لە پێگە و ناوەندەکانی بڕیاردا بتوانن بەشداری بکەن، لە کاتی ئاشتی و شەڕدا بە ەەمان شێوە، پێویستە ەێزێکی فشاری ڕێکخراوەیی کاریگەر و بەەێز بۆ ژنان پێکبەێنرێت، داوا لە دەسەڵات و حکومەتەکان بکرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە مافەکان مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی.

٤- سەبارەت بەبواری پەروەردە كە دەتوانین بەكۆی هەوڵەکانی كۆمەڵگە بۆ پەروەردەکردنی ئەندامەكانی بەگشتی و گەنجەكانی بە تایبەتی پێناسە بكەین، تا هۆشیاریی و مەعریفە بە تایبەت مێژووی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی و واقیعی کۆمەڵایەتی قووڵتر بێت، کۆمەڵگا هۆشیارتر دەبێت، تا نەزانی لەم بوارەدا زیاتر بێت، نامۆبوون لە خود و شوناس زیاتر دەبێت، لێرەوە ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گواستنەوەی زانیاریی دروست بۆ نەوەکان، بە شێوەیەک کە یەکسانی ڕەگەزی بەرەوپێش ببات و جیاکاریی نەهێڵێت.

٥- پێویستە سەرلەنوێ بیر لە میدیا و پڕوپاگەندە و ئەدەب و هونەر بکرێتەوە، بەو پێیەی ئەم کەرتانە لە فۆڕمە باوەکاندا، دەبنە هۆی بەکارهێنانی  ژنان و گۆڕینی بۆ کاڵایەکی قازانجبەخش بە باشترین شێوە، ژنان دەبێ ئەو چەشنە چەقبەستووە زاڵە تێکبشکێنن بۆ گەیاندنی وێنەی دروستی ژنان، کە بەردەوام خەباتکار و ماندوونەناسن.

٦- هەوڵی پیشەسازیی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسانترین و خێراترین و گەورەترین قازانج، یەکێکە لە مەترسییە گەورەکان کە هەڕەشە لە بوونی کۆمەڵگا دەکات و دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە و پیسبوونی کەشوهەوا، ئەم هەوڵە لە ئەقڵییەتێکی قازانج ویست و پاوانخوازەوە سەرچاوە دەگرێت، لێرەوە ژنان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە بۆ گەیشتن بە هاوسەنگییەکی گونجاو لە نێوان گوند و شار و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی دیاردەی کۆمەڵگەی بەکاربەر و تاکی بەکاربەر و دروستبوونی هاوڵاتیی بەرهەمدار و چالاک و داهێنەر.

٧- لە بواری ئابووریشدا، کەڵەکەبوونی سەرمایە بووەتە دیاردەیەکی پاتۆلۆژی کە پایەکانی ئابووری کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە لەناو دەبات، هەروەها ژنان لە زۆر کەرت دوور دەخاتەوە، یان دەیکاتە کارێکی هەرزان، لێرەوە گەڕاندنەوەی مانای ڕاستەقینەی ئابووریی و داڕشتنی سیاسەتێکی ئابووریی کۆمەڵایەتی و بەشداریی مۆدێرن و تەندروست، دڵنیایی دەدات لەوەی کە ژنانیش وەک پیاوان چالاک و کاریگەر و بەرهەمداردەبن.

٨- بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رده‌وامیی سەقامگیریی كۆمه‌ڵگە، ژنان ده‌بێت ڕۆڵی كارا له‌ بواری به‌رگری لەخۆکردندا بگێڕن، تەنانەت گوڵەبەڕۆژەش بە دڕکەکانی بەرگری لە خۆی دەکات، بۆیە پێویستە دامەزراوەی ژنان هەبن کە ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانی ژنان بپارێزن و کاریگەرییەکانیان لەناو کۆمەڵگادا مسۆگەر بکەن و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت، کە خۆیان بڕیار لەسەر کاروباری خۆیان بدەن، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕن لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییە گشتیەکانیشدا.

لە کۆتاییدا بوشرا عەلی دەڵێت: چالاکییە فیکری، زانستی، پیشەسازی، ژینگەیی، کشتوکاڵیی، سیاسی و ئابوورییەکان هەموویان پێویستیان بە کۆنترۆڵ و ستانداردی ئەخلاقی بەرزە، کە خۆی لە ئازادیی ژناندا دەبینێتەوە، بۆ ئەوەی سیاسەتێکی کۆمەڵایەتیی دروست و ژینگەدۆست بەرجەستە ببێت.
ف.ق