لە کۆپنهاگنی دانیمارک یادی سێڤێ و فاتمە و پاکیزە کرایەوە

بە رێکخستنی مەراسیمێک لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، یادی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە.

سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد بە ناوەکانی سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی دا لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە شاری سلۆپیی باکووری کوردستان شەهید بوون، لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بە رێکخستنی مەراسیمێک، یادیان کرایەوە.

یادی ئەو سێ ژنە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی سێڤێ لە کۆپنهاگن لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCKD) بە ئامادەبوونی دەیان کەس بەڕێوەچوو.

ژ.ت