لە کرماشان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کوژرا

لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا.

کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK) بڵاویکردەوە، رۆژ یەکشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە شاری کرماشان کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی شەکیبا بەختیار لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

ئاماژ بەوەکراوە،  شەکیبا لەبەر ئەوەى درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن باوکیەوە بە چەقۆ هێرشی دەکرێتە سەر و چەند چەقۆی لێدەدات و برینداری دەکات، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت شەکیبا بەهۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، لەم چەند ساڵەی رابردوودا توندوتیژیی دژ بە ژنان لە شاری کرماشان زیادیکردووە. بەشێک لە ژنان لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکانیانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن.

ژ.ت