لە لینز ژنان رێپێوان و پانێلیان سازکرد

لە لینز لە چوارجێوەی رێورەسمەکانی ٨ی ئاداردا رێپێوان و پانێل سازکران. لە چالاکیەکاندا سڵاو لە پاڕادیگمای ژنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کرا و ئاماژە بە گرنگی بەرێکخستنکردن درا.

بە بۆنەی ٨ی ئاداری رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە شاری لینزی نەمسا ٨ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر چەتری پلاتفۆرمی ژنانی رۆسا، چالاکییەکیان سازکرد.

چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بە کۆبوونەوەیەک دەستیپێکرد کە پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بەسیمە کۆنجاش بەشداربوو تیایدا.

پلاتفۆرمەکە هەروەها لەسەر تەوەری 'ژن، ژیان، ئازادی' پانێلی 'سێ وڵات سێ وتار"ی سازکرد. لە چالاکیەکەدا ژنانی کوردستان، ئەفغانستان و ئێران کۆبوونەوە. لە پانێلەکەدا مێژووی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەناو بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان باسی لێوەکرا.

هـ . ب