لە نزیک بارەگای سەربازی تورک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

لە گوندێکی وان ٣٠٠ مەتر لە نزیک بارەگای سەربازی تورک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە. بەپێی زانیاریەکان سەربازانی تورک دەستدرێژیان کردووتە سەری و دواتر کوشتویانە.

ئاژانسی ژن نیوز رایگەیاند، لە بەنداوێکی بچوکی نزیک گوندی ئاخروکی قەلقەلی وان، ١٠ رۆژ لەمەوبەر تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە. شوانێک بینیویەتی و دواتر سەرباز و تیمەکانی تەندروستی چوونە شوێنەکە. تەرمی ژنەکە لە بەنداوەکە دەرهێنرا و بۆ نەخۆشخانەی قەلقەلی گواسترایەوە.

نازانرێت تەرمی ژنەکە بەخاکسپێردراوە یان نە!

ناسنامەی ژنەکە نازانرێت. سەرنجڕاکێشە کە تەرمی ژنەکە تەنها ٣٠٠ مەتر لە بارەگاکە دوور بووە، بەڵام گوایە سەربازانی بارەگاکە نەیانبینیوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی: دەستدرێژی کراوەتە سەری و دواتر کوژراوە

سەرچاو خۆجێیەکان رایانگەیاند کە قاچاخچیەکان ژنەکەیان هێناوە و بە پارە فرۆشتویانە بە سەربازەکان، دوای ئەوەی سەربازەکان دەستدرێژیان کردووەتەسەری، کوشتویانە و هەڵیانداوەتە نێو بەنداوەکە.

ف.ق