لە رۆژی دایکاندا سڵاو لەو دایکە تێکۆشەرانە کرا، کە لە دژی زوڵم وەستانەتەوە

لە شارەکانی زوریخ و باسلی سویسرا بە بۆنەی "رۆژی دایکان"ەوە چالاکی رێکخرا و سڵاو لە تێکۆشانی دایکانی ئاشتی کرا، لە دژی زوڵم بەرەنگاری دەکەن.

لە شاری باسلی سویسرا لەسەر داوای ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی و بە پێشەنگایەتیی دایکانی ئاشتی لە تیاترپلاتز چالاکییەک رێکخرا.

لە چالاکییەکەدا ژیاننامەى دایکانی کوردی بەرەنگار و تێکۆشەر خوێندرایەوە و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "بەڵێنمان بۆ دایکان ئەوەیە، کە وڵاتێکی رازاوە بەگوڵیان پێشکەش بکەین" بەرزکرابووە.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی دایکانی ئاشتی خالیسە ئاکسۆی، بەرفۆ کرباری، سوعاد موستەفا، تایبەت ئینان و ئەمینە شەنیاشار بەرزکرابوونەوە.

هاوکات لە شاری زوریخی سویسرا بە پێشەنگایەتیی دایکانی ئاشتی و بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک رێکخرا.

ژ.ت