لە شارەکانی ئێران و کوردستان تووڕەیی خەڵک ڕوو لە زیادبوون دەکات

چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە و ناڕەزایەتییەکان لە چوارەم رۆژدا زیاتر بوون.

ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لەئێران بەهۆی دەرکەوتنی قژی لەلایەن ' پۆلیسی ئەخلاق'ەوە دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا. سەرەڕای کێشە ئابوورییەکانی وڵات و گوشارەکانی سەر خەڵک ئەوەش بووە هۆی شەپۆلێکی تووڕەیی گشتیی گەل.

تا ئێستا بەلایەنیکەمەوە ٥ کەس لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژراون و بەلایەنی کەمەوە ٢٥٠ کەس لەخۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون. هەروەها خۆپیشاندان بە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا و ناوەندی تاران و لە زۆرێک لە شارەکانی وەک تەبرێز، ئەراک و ئیسفەهان دا بڵاوبووەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، تا درەنگانی شەو، خۆپیشاندەران دروشمیان دژی حکومەت دەوەتەوە کرد و بەردیان لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەگرت و ئاگریان تێبەردەدان و لەمپەریان لەسەر ڕێگاکان دادەنا و دەستیان بە ڕێپێوانیان دەکرد.

سینەم وەکیلی لە دەزگای فیکریی چاتام هاوس ڕایگەیاند، چالاکییە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییە، کێشە ڕۆژانەکانی ئاسایش و ئازادی لە ئێران نیشان دەدات، کە ڕووبەڕووی ئێرانییەکان دەبنەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا، کە لە میدیاکانی دیجیتاڵ بڵاو کراوەتەوە، خۆپیشاندەرانی شاری ڕەشت ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەردا و  دروشمی "ئەوەی خوشکەکەی منی کوشتووە منیش دەیکوژمەوە" دەوتەوە.

لەتاران جەماوەری گەل لەمپەریان لەسەر شەقامەکان دانا و دروشمەکانی "نە حاجی، نە مەلا، مەرگ بۆ حزبوڵا"، "بمرێ دیکتاتۆر"، "ئێمە ڕۆڵەی شەڕین" دەوەتەوە.

خۆپیشاندەران کە لەبەردەم دادگای شۆڕش لە شاری مەشهەد کۆبوونەوە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا گرت و وتیان "ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت".

لە شاری ساری ژنانی چالاکوان سەمایان کرد و پەچە و پەڕۆی سەر سەری خۆیان لابرد و سوتاندنیان. ژنان وتیان: "ئێوە وڵاتتان وێران و کاول کردووە، ئێمەش لەژێر ئەم وێرانەیەدا دەکەن بە ژێر گڵەوە".

لە شاری تەبرێز چالاکوانان ڕێگایان داخست و لە دژی پۆلیس شەڕیان کرد.

لە شاری مێژوویی ئێران لە شیراز چالاکوانان بۆمبی گازی پۆلیسیان لە دژی پۆلیسەکان بەکار دەهێنا و لە خۆیانیان دەگەڕاندەوە.

لە شاری کرماشانیش خەڵک ڕژانە مەیدانەکان، بەڵام پۆلیس بە چەک وەڵامی دایەوە. لە پیرانشار (خانێ)یش لەمپەر لەسەر شەقامەکان دانرا و ئاگرکرایەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

ژ.ت