لە سەرەتای ئەمساڵدا ٦ ژن لە تورکیا کوژراون

لە یەکەم رۆژەکانی سەرەتای ئەمساڵدا کۆمەڵکوژی و هێرش لە دژی ژنان لە تورکیا بەردەوامە و بەلانیکەمەوە ٦ ژن لە ماوەى ٤ رۆژدا کوژراون.

رووداوەکانی کوشتن و توندوتیژی لە دژی ژنان لە تورکیا بەردەوامە.

بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین" لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون و ١٧١ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

 بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٣٢ ژن و ٣٣ منداڵ کوژراون. ١١٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە و دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٤٩ منداڵ.

لە ٤ رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا، واتە لە ٤ رۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بەلانیکەوە ٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیا کوژراون.

رۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەى یڵدرم لە پارێزگای بورسای تورکیا ژنێک بە ناوی سەلما تاش کۆمور لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی فەخری ک، کە لە گەڵیدا دەژیا بە چەک کوژرا.

رۆژی ٢ی کانووی دووەمی ٢٠٢١ لە کرشەهیر تەرمی ژنێک بە ناوی ئی.ڤ لە ناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کە بە چەک کوژرابوو.

رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی بۆدرومی پارێزگای موغڵا ژنێک بە ناوی کریستینا نۆڤیتسکا لە ماڵەکەى خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە دەستەکانی لە دواوە کەلەپچە کرابوون.

رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سپارتا تەرمی ژنێک بە ناوی گولسوم دۆغان لە دوای ١٣ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لە ناوچەیەکی شاخاوی دۆزرایەوە.

رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی ماماکی پارێزگای ئەنقەرەی تورکیا سەڤگی تەکین لەلایەن پیاوکەوە بە ناوی گۆکخان ئاگتاش لە ماڵەکەیدا کوژرا.

رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەى چۆرومی تورکیا ژنێک بە ناوی ئاسلیخان دال لەلایەن پیاوکەوە بە ناوی پۆڵات هاتاڵ کوژرا.

ژ.ت