لە ڤییەنا و نورنبێرگ و مانهایم و دارمشتاد و بۆردویکس ٨ی ئادار پیرۆز کرا

لە شاری ڤییەنای نەمسا و لە شارەکانی نوربنێرگ و مانهایم و دارمشتادی ئەڵمانیا و لە شاری بۆردویکسی فەرەنسا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز کرا.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا و لە شارەکانی نوربنێرگ و مانهایم و دارمشتادی ئەڵمانیا و لە شاری بۆردویکسی فەرەنسا ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز کرا.

ژنانی چالاکوان لە شاری ڤییەنا بۆ بەرزراگرتنی ٨ی ئادار لە گۆڕەپانی یاپینپلاتز کۆبوونەوە و دواتر بە رێپێوانێک تاوەکو ناوەڕاستی شاری ڤییەنا رۆیشتن.

هاوکات لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیش ٤ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکاندا هەوڵی رادەستکردنی دکتۆر بانو بویوک ئاڤجی بە دەوڵەتى تورک ئیدانە کرا. چالاکوانانی ژن رێگای هاتوچۆیان داخست و یادی ئیڤان هۆفمانیان بەرز راگرت.

گۆکبای ئاکبولوت پەرلەمانتاری حیزبی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە) لە چالاکیی ٨ی ئادار لە شاری مانهایم وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، دەبێت تێکۆشانێکی تایبەت لە دژی دەستدرێژیکردنە سەر ژن و کۆمەڵکوژکردنی ژن لە تورکیا بەرێوەبچێت و وتیشی، "تاوەکو دادپەروەری بەدی نەیەت دەبێت درێژە بە تێکۆشانەکەمان بدەین".

هاوکات نوێنەرانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا یادی شەهیدانی پاریسیان بەرز راگرت و لەو چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" ئیمزایان کۆکردەوە. لە چالاکییەکەشدا وێنەکانی رۆزا لوکسەمبورگ، کلارا زێتکین و ساکینە جانسز بەرکرابوونەوە و باس لە گرنگیی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی سیستمی باڵادەستیی پیاو کرا.

بزووتنەوەی ژنانی کورد بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا رێپێوانێکیان رێکخست. توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان لە تورکیا و جیهان خرانەڕوو.

هەروەها لە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوا لە لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرا، کە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت. چالاکوانان لەو چوارچێوەیەشدا نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد.

رێکخراوەکانی ژنان لە بەردەوامیی چالاکییەکان بۆ یادی ٨ی ئادار لە شاری بۆردویکسی فەرەنسا رێپێوانێکیان رێکخست. رێپێوانەکە بە زۆربەى شەقامەکانی شاردا و بە وتنەوەى دروشم بەڕێوەچوو.

ژ.ت