لە ئیستەنبول ژنێکی تر کوژرا

لە ناوچەى بایرام پاشای ئیستەنبول ژنێک بە ناوی فەردانە کورت، کە لەگەڵ منداڵە ٣ ساڵانەکەیدا لە ژوورێکی ئۆتێلێکدا بوون، لەلایەن کەسێکی نەناسراوە کوژرا.

فەردانە کورت لە گەڕەکی موراد پاشای ناوچەى بایرام پاشای ئیستەنبول لە ژوورێکی ئۆتێلکێدا دەمایەوە و تەرمەکەى لە ژوورەکەیدا لە  ئۆتێلەکەدا دۆزرایەوە. کورت بەرچاوی منداڵە ٣ ساڵەکەیەوە کوژراوە. دوای ئەوەى منداڵەکەى دەستی بە گریان کردووە، کارمەندانی ئۆتێلەکە بە رووداوەکەیان زانیوە.

تیمی تەندروستی چوونەتە شوێنی رووداوەکەوە و تەرمی ژنێکییان بینیوە، کە لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە کوژراوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە هەموو رۆژێک لە تورکیا بەلانیکەمەوە ٥ ژن دەکوژرێت

هەروەها بەپێی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "ئێمە رێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین" لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون و ١٧١ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

هاوکات بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیش لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٣٣٢ ژن و ٣٣ منداڵ کوژراون. ١١٠ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە و دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٤٩ منداڵ.

ژ.ت