لێکۆڵینەوەیەکى نوێ لە دژی هەدەپەیی زیندانیکراوەکان لە ناو زیندانەکاندا دەستیپێکرد

سکاڵا و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە دژی فیگەن یوکسەک داغ و چەندین سیاسیی دیلکراوی هەدەپە لە زیندانەکانی تورکیادا، تۆمار کرا.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە زیندان هەڵیانکوتایە سەر ژوورەکانی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، ئەدیبە شاهین و نورحەیات ئاڵتون هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانیی دێرسیم، سەباحەت تونجەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، گوڵتان کشاناک هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی ئامەد، گوڵسەر یڵدرم، چاغڵار دەمیرەڵ و ئایسەڵ توغڵوک پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە، کە لە زینداندا دیلکراون.

هۆکاری ئەو هەڵکوتانەی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەى گەڕێندراوەتەوە، کە داواکاری گشتیی کۆماریی دەوڵەتی تورک لە کۆجالی سکاڵایەکی نوێی بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەو هەدەپەیە زیندانیکراو و دیلکراوانە تۆمار کردووە.

بەپێی ئەو نووسرا و بەڵگانەى بۆ دۆسیەکە ئامادە کراون، سکاڵاکەک بۆ لێکۆڵینەوە بە پاساوی "رێکخستنی زیندان" و هەروەها گومان کردن لە فیگەن یوکسەکداغ ئامادە کراوە.

ئەو لێکۆڵینەوە و هەڵکوتانە لە کاتێکدایە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بە پێشەنگایەتی چاغڵار دەمیرەڵ ماوەى ٤١ رۆژە لە چالاکیی مانگرتنی بێسنووردان تاوەکو کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا بهێنرێت.

ژ.ت