پۆلیسی تورک دوو ژنی دەستگیرکراوی ڕووتکردەوە

لە ئیزمیر ٢ژن کە لە کاتی چالاکی بۆ زانکۆی بوگازیچی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوون، لەچکەکەی سەریان لە سەر ڕاکردووە و ئەوانیان پشکنی.

دوێنێ بۆ پشتگیری لە خوێندکارانی زانکۆی بۆگازیچی کە ویستیان لە بەردەم ناوەندی چاندی تورکان سایلانی ئالانساکێ چالاکی بکەن. لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا ٢٦کەس دەستگیرکران و دوای ئەوەی کە لە نەخۆشخانەی پەروەردەیی و لێکۆڵینی تەپەچێکێ  تەندرووستی  ئەوان کۆنتڕۆڵ کران، ڕەوانەی ناوەندی ئاسایش کران. ئاشکرا بوو کە پۆلیس ٢ ژنی گەنج کە دەستگیرکرابوون ڕووتکردووەتە وە سەیری کردوون،  ژنان کە لەگەل پارێزەرەکانیاندا قسەیانکرد، وتیان لچکەکەی سەریانیان فڕێ داوە و بەو شێوەیە ئێمەیان هێشتووەتەوە و ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان داوای یاسایی تۆمار دەکەن.

ک-ش