پیاوێک دایک و خوشکێکی خۆی کوشت

پیاوێک لە ئیستەنبول بە ناوی ئەحمەد ئۆزجان، دایکی خۆی بە ناوی عەزیمە و خوشکێکی خۆی بە ناوی یاسەمین ئۆزجان کوشت.

 عەزیمە ئۆزجان و یاسەمینی کچی لە ماڵەکەى خۆیاندا لە گەڕەکی ئاتالار لە ناوچەى کارتاڵی ئیستەنبول بە مردوویی دۆزرانەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دایک و کچە بە چەقۆ کوژراون و تەرمەکانیان گواسترایەوە بۆ پزیشکیی داد.

ئەحمەد ئۆزجان، کە کوڕی عەزیمە ئۆزجانە دەستگیرکرا و بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کارتاڵ. ئەحمەد ئۆزجان دانی بەوەدا نا، کە لە ٢٣ی ئاب دا دایک و خوشکەکەى خۆی کوشتوە و رۆژێکی دواتر رۆیشتووە بۆ ماڵەکەیان و چەقۆکەی خستووەتە دەستی خوشکەکەی.

بکوژەکەى داوای لە دایکی کردووە خانووەکەیان بۆ ئەو بفرۆشن، بەڵام دایکی و خوشکەکەى ئەوەیان قبوڵ نەکردووە و ئەویش کوشتونی.

ژ.ت