قۆناغی دووەمی هەنگاوی ژنان لەدژی داگیرکەری دەستیپێکرد

ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوەکەیان کرد. قۆناغی دووەم تا نیسانی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەوان دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوەکەیان کردووە کە بە دروشمی 'نا بۆ داگیرکەری قڕکەری، ئێمە ژن و ژیان پێکەوە دەپارێزین' راگەیەنرابوو.

کۆمیتەی ئامادەکار باسی ئەوەشی کرد کە سیستمی کاپیتالیستی سەردەست بۆ ئەوەی بتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، سەرەتا ئیرادەی ژن دەشکێنێت و بەردەوام ئەو کردەوەیەی بەردەوامی پێدەدات.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد، "ئێمە دەمانەوێت تێکۆشانی دژی داگیرکەری و قڕکردن فراوان بکەین. بە فراوانکردنی تێکۆشانەکە ئێمە ڕێگری لە سیستم و عەقڵیەتەکەی دەهێنین. لە هەمانکاتدا لە رێگای پەروەردە و ئاگادارکردنەوەوە، ژنان، سروشت، مافی مرۆب، سیاسەت، کۆمەڵگا و ئابۆری دەپارێزین."

کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەدا کە قۆناغی دووەم لە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ بە بەشداری ٣٠ رێکخستن و بزوتنەوەی ژنان بەردەوامە.

ف.ق