تاژێ یەکەمین چالاکی ٨ی ئاداری لە سێرت دەستپێکرد

تاژێ لە سێرت هەنگاوی یەکەمی چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد، گۆشەگیری ئیمڕالی و پاکتاوکردنی ژنانی ئیدانەکرا، تیشکی خستەسەرگرینگی خۆپاراستن.

تەڤگەری ژنی ئازاد- تاژێ لە سێرت یەکەمین چالاکی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنی دەستپێکرد. ژنان بەربەستەکانیانی پۆلیس-یان تێپەڕاند و ڕاگەیەنراویاندا. ژنان وتیان: " سەرهەڵدانی ساراکان هەوێنی ژیانێکی نوێیە."

مەراسیمی یەکەمی تاژێ بۆ ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن بە درووشمی " لە دژی قڕکردنی ژنان ، لە دژی گۆشەگیری ئێمە ئازادی دەپارێزین"  ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و سروودی خۆیان بڵاو کردەوە، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسای، چالاکانی تاژێ، مەجلسی هەدەپە، مەرال دانش سەرۆک وەکیلی گروپی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا پەرلمانتاری هەدەپە، ڕەمزیە توسوون پەرلمانتاری هەدەپەی ئامەد، هاوسەرۆکی شار و ناوچەکان بەشدار بوون.

پۆلیس ویستی کە بە گەمارۆدانی ژنان ڕێگە لە چالاکییەکە بگرێت. ژنان سەرەڕای ڕێگریەکان ڕاگەیەنراوێکیان دا.

سەرەتا مەرال دانش قسەیکرد و وتی: " هێرش دەکرێتە سەر دەسکەوتەکانی ژنان. ئێمە دەبێت ئەم دەسکەوتانە بپارێزین. " لە دژی ڕێگرییەکانی پۆلیس  ژنان بە  وتنەوەی درووشم  خۆڕاگریان کرد. لەم وڵاتە گۆشەگیری هەیە.

ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن شیلان کان خوێندرایەوە و وترا: " ژنان لە هەرشوێنێک دەکوژرێن.  دەیانهەوێت ژنان بێ ئیرادە بکەن. ئێمە ڕووبەڕووی تووندووتیژی و فەقیری دەبینەوە. ئێمە بە تێکۆشانی خۆمان سیاسەتەکانی قەدەغە پووچەڵ دەکەینەوە."

دوای ڕاگەیەنراوەکە چالاکییەکە بە درووشمی " ژن، ژیان ، ئازادی" ، " بژی بەرخۆدانی ژنان کۆتایی هات".

ک٠ش