ئەردال: لەپێناو ژیانی ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن

ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز ئاسیا ئەردال داوای کرد هەمووان لە پێناوی ژیانی ئازاد و رەنجی ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز ئاسیا ئەردال قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی: "ئێمە ئەو پارتەین کە خاوەنی بەرزترین رێژەی ژنانین. لەهەمان کاتدا ئێمە زۆرترین ژمارەی ژنانمان ناردووەتە پەرلەمان. ئامانجمانە ئەو رێژەیە زیاتر بەرزبکەینەوە. بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی بۆ ئەوەی ژنان بە شێوەیەکی یەکسان نوێنەرایەتی ژنان بکەن، ئێمە بە پێداگرییەوە تێدەکۆشین".

ئەردال ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت دەنگیان پێبدرێت و رایگەیاند: "تاکە هاوپەیمانی کە باسی لە بەیاننامەی پەیوەست بە پەیماننامەی ئیستەنبوڵی کرد، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بوو. ئێمە لە بەیاننامەکەماندا وتبوومان کە هەرگیز دەستبەرداری ئەو پەیماننامەیە نابین. لەهەمان کاتدا ئەوەشمان راگەیاند کە بۆ ئەویە یاسای ٦٢٨٤ بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێت، ئێمە تێدەکۆشین. لەپێناو ئەوەی ژنان نەچەوسێندرێنەوە تێدەکۆشین. داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن".

هـ . ب