ئەرزینجان: داوا دەکەین هەموان بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بکەن -١-

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان: ئەمساڵ بە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین' پێشوازی لە ساڵەکە دەکەین. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' بانگەوازی راگەیاند. ئەرزینجان وتی، "دەبێت ژنان رێگە نەدەن ئەردۆغان هەڵبژێردرێت، دەبێت ژنان ئاراستە و ڕێڕەوی سیاسەت بگۆڕن.

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵ فرات (ANF)ی دایەوە.

لە سەر بنەمای هەڵمەتی 'ئێمە لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین' لە بواری پەرەسەندنە سیاسییە رۆژانەکاندا و بزوتنەوەی ژناندا دەبێت ئێمە هەڵمەتەکە چۆن هەڵبسەنگێنین؟ دەبێت مامەڵەی ریشەیی ئێمە و پلانسازییەکەمان چۆن بێت؟

ئێمە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ لە رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەردا بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی ژن لە تێکۆشانی ئازادی ساڵی ٢٠٢٢ بە هەڵمەتێکی نوێی ئازادی لە سەر بنەمای دروشمی "ئێمە لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین" پێشوازیمان لە ورۆژە کرد. شۆڕش ئێمەی ژنان لە رۆژئاوا، ئاستی نائاسایی گەریلاکانمان لە بەرخودانی زاپ و ئاڤاشین کە بەدەستیان هێنا، بڕیاری ئێمە بۆ بەرەوپێشبردن و دامەزراندنی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و لەم دواییەشدا سەرهەڵدانی ژنان لە ژێر دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران سەریهەدا، ئاست، بانگەشە، جەماوەریبوون و لایەنی جیهانیبوونی تێکۆشانی ئازادی ژنی بە شێوەیەکی روون دەرخست.

لەبەر ئەوە لە سەردەمێکدا کە بۆ ژنان مێژووییە ئێمە دەستمان بەو هەڵمەتی ئازادییە کرد، ئێمەی ژنانی کورد لە ناو بڕیارداری و بانگەشەی وەڵامدانەوە بە ئەرکی پێشەنگایەتیمانداین. هەوڵ دەدەین هەڵمەتەکەمان لەگەڵ سەرجەم ئەو ژنانەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیستن و لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی دژی سیستمی پیاوسالاری خۆڕاگری دەکەن، پەرە پێبدەین و فراوانی بکەین. لەم چوارچێوەدا ئامانجمان ئەوەیە کە ئێمە تێکۆشانی ئازادی ژنانمان بە جەماوەری بکەین و بە هەموو شوێنێکدا بڵاوی بکەینەوە، کۆمەڵگایەکی نوێ دابمەزرێنین و بە بەشداربوونی هەمووان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی ژن کە لەم سەردەمەدا بەرەوپێش دەچن، هێزی تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی گەورە بکەین. یەک لە مەبەستەکەمان ئەوەیە کە هەنگاو بە هەنگاو ئامانجی دامەزراندنی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ژنان لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو پێش ببەین.

لەسەرەتادا بە بۆنەی ٨ی یئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر، رۆژی بەرخودان و ئازادیی رێبەرایەتیمان، هی ژنان، خۆڕاگرانی ناو زیندانەکان، هاوڕێیانی کەمئەندام، هی گەریلا، بنەماڵەی شەهیدان، هی گەلانمان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم. بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەم کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە.

بەرخودانی ئێمەی ژنان کە لە ٨ی ئاداردا دەستیپێکرد و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، هەموو ساڵێک گەورەتر دەبێت. ئەمڕۆکە بەرخودانمان لە سەر بناغەی دروشمی ئەفسوناوی 'ژن، ژیان، ئازادی' نەک هەر رێگە لەبەردەم ژیانی ئازاد و یەکسان دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا لە دژی هەموو ناحەقی، نایەکسانیەکانە کە لەلایەن سیستمی باڵادەستی پیاوەوە خوڵقاون و تێکدراون بە گشتی خۆڕاگری دەکات. لە پرسەکانی وەک هەڵگرتنی توندوتیژی لەسەر ژنان، رێگریی لە کوشتنی ژنان، کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا و فرەهاوسەریدا، بەدەستهێنانی مافەکانی هاوڵاتیبوونی یەکسان بۆ ژنان، تێکۆشان لە دژی هەژاری ژنان، مافی ژنان بۆ لەباربردنی منداڵ، رێزگرتن و لەبەرچاوگرتنی رەنجی سەرەکی ژنان، خەباتی واتادار و بەنرخی ژنان لە ناو ماڵ، پەرەپێدان بە هاوژیانی ئازاد، دیموکراتیککردنی بنەماڵە، گەشەپێدانی بە ژیانی ئیکۆنۆمیک لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژی و بەخێوکردنی منداڵ، لەسەر بنەمای گەشەپێدان بە کەسایەتی ئازادی ئەوان بزوتنەوەکانی ئازادی ژنانمان بە برەودان بە پڕۆژەی جێگرەوە بۆ ژیان لەسەر ئەو بنەمایە رۆڵ و ئەرکی خۆیان بەجێدەگەیەنن. هەربۆیەشە بەرخودانی ژنان بوونەتە پێشەنگی هەموو بەرخودانە کۆمەڵایەتییەکان، بوونە دەنگی ستەملێکراوان و بوونە ئیلهامی ئافراندنی جیهانی نوێ. سەرهەڵدانی ژنان کاراکتەرێکی گەردوونی وەرگرتووە و گۆڕدراوە بۆ سەرهەڵدانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و پیاوان لە دژی چەوساندنەوە، توندوتیژی، شەڕ و کۆیلایەتی بەشداری لە سەرهەڵدانەکانی ژناندا دەکەن.

لەم چوارچێوەدا ساکینە جانسز کە لەپێناو گەیاندنی بزوتنەوەکەمان بەو ئاستە رەنجێکی زۆری کێشا و ئەمرۆش راپەڕین ئامەد، ئەڤین گۆیی، ئایسەڵ، ناگیهان ئاکارسەل، دەلال نورهەق، بێریڤان زیلان، پەیمان باگۆک، مەلسا موش، سارا تۆڵهەڵدان، روکەن قامیشلۆ، ژیان تۆڵهەڵدان، زەینەب ساروهان، زنارین عامودێ و چیچەک هارونی و هەموو شەهیدانمان لە چوار پارچەی کوردستان بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە. ئێمە بانگەشە و بەڵێنمان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگای ئازاد بە گوێرەی یادی ئەوان دووبارە دەکەینەوە.

رێبەر ئاپۆ بۆ ژنانی کورد، ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی جیهان رێبەرایەتییەکی جیاوازە، لەبەر ئەوەی بە روانینێکی ستراتیژیک مامەڵە لەگەڵ ناکۆکییەکانی ژناندا دەکات و چارەسەریان دەکات، هێڵی ئازادی ژن، فەلسەفەی و هەڵوێستی ژیانی لەسەر ئەوە بەرجستەیە، لەناو خۆیدا وێنای دەکات، ئەو جیاوازییە بەدەستدەهێنێت.

رێبەرایەتیمان بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن ئەو تایبەتمەنییەی رێبەرایەتی جیهانیی بەدەستهێنا. ئەو رێبەرایەتی مرۆڤایەتی و ژنانە. بەم بۆنەوە ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان بە خۆشەویستی، رێز و وەفادارییەوە، ٨ی ئادار لە هەڤاڵی راستەقینەی ژنان رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەم. رێبەرایەتیمان لەسەر بنەمای ئازادی وشەکانی ژن و ژیانی هێنایە تەنیش یەک. گرنگترین بەرنامەی بزوتنەوەی ژنانمان لەسەر بنەمای بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی رێبەرایەتیمان و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ئەو دەبێت. ئازادی رێبەرمان ئازادی ژنان و گەلانە. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە قورسایی دەخەینە سەر خەباتەکانی بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان.

هەموو زیندانیانی ئازادیی لە زیندانەکانی تورکیا و ئێران بە رێزەوە سڵاویان لێدەکەم، ٨ی ئادار لەوان پیرۆز دەکەم. زیندان بناغەی نەریتی بەرخودانی ئێمەیە. لەو چوارچێوەدا من سڵاو لە بەرخودانی هاوڕێیانمان دەکەم کە لە ژێر فاشیزمی تاریکدان.

کارەساتی بومەلەرزە کە ئەمساڵ لە کوردستان روویدا کاریگەری کردە سەر هەموو گەلەکەمان و ژنان. هەربۆیەش چالاکییەکانمان بۆ ٨ی ئادار لەسەر بنەمای پشتیوانی بۆ گەلەکەمان و ژنان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان، هاوبەشی کردنی ئازارەکان لە سەر بناغەی یەکگرتنی گەل، ئەنجامدران. ئێمە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە لەگەڵ گەلەکەمانین کە بە هۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەکەدا ژیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

بزوتنەوەی ژنانی کورد بە هەڵمەتی 'ئێمە بە ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین' کاتێک لە گۆڕەپانەکاندا خەبات دەکەن دەبێت رۆڵ و پەیامی ستراتیژیک و ئەرکەکانیان بە فرەلایەنی و بەهێزی وێنا بکەن. ئەو رۆڵە لە سەر بنەمای دابەشکردنی کار، بە رێکخستنبوونی جدی، دامەزراندن و گەشەپێدان بە سیستمی ژنان، تەواوکاری هاوبەش و یەکپارچەیی دەستەبەر دەبێت.

تێپەڕاندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژن و دامەزراندنی کۆمەڵگای نوێ، تەنیا بە شۆڕشەکانی ژنان بە دوورنمای ژنۆلۆژی مسۆگەر دەبێت. دەبێت شۆڕشی ژنان خاوەنی سیستم و رێکخستن بن. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ژنان، بۆ ئافراندن و بەردەوامبوونی شۆڕشی ژن، شێوازی رێکخستنبوونی بنچینەییە. ئێمە بزوتنەوەی ژنانی کورد ئەوەی کە سەدەی ٢١ چۆن ببێتە سەدەی ژنان؟ رێکخستن و خەباتی ئەوان چۆن بەرەوپێش دەچێت؟ ژیانی نوێ چۆن دادەمەزرێت؟ کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ژنان چۆن دادەمەزرێت؟ دەبێت خۆپاراستنی ژن و کۆمەڵگا چۆن بێت؟ لە سەر بنەمای پاڕادایمی ئازادی رێبەر ئاپۆ وەڵامی بەهێزمان بۆ ئەو پرسانە هەیە. لەم بوارەدا ئێمەی ژنان خاوەنی پراتیک و ئەزمونی جدین. بەڵام کەموکورتیمان لە دامەزرانی رێکخستن و شکڵدانی یەکسان بەو ئەزمونانە هەیە. لێرەدا کێشەکانمان لە رووی ئەقڵیەتی و سیستم، رۆڵ، پەیام و ئەرکەکانی ژنان، لەبەر ئەوەی ناتوانین ئەرکەکانمان بە جێبگەیەنین، دەکەونە ژێر پرسیار. لە رووی رێکردن لەسەر رێچکەی ئامانجەکان لاوازیمان هەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە، لە هەنگاوی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین'، ئێمە وەک بزووتنەوەکانی ژنان، ڕۆڵی سەرەکیمان پەروەردەکردنی ژنان، رێکخستن و چالاککردنیانە. تاوەکو ئەکادیمیای ژنان نەکرێنەوە، ناتوانین پەرە بە رێکخستنبوون بدەین. لە ئێستا ملیۆنان لایەنگری تەڤگەری ژنانمان هەیە. بەڵام ئاستی رێکخستنیان لاوازە. پێویستە بە خێرایی ئەمە چارەسەر بکەین. دەبێت لە رێگەی سەفەربەری رێکخستنی ژنان ئەندامانی سیستەمی ژنانمان بنیات بنێین. لە راستیدا ئێمە دەبێت ملیۆنان ژن کە لەگەڵمانن و هاوسۆزی ئێمەن رێکبخەین و پەروەردە بکەین. پێویستە گەورەیان بکەین رێکیان بخەین. پێویستە لەسەر بنەمای کۆمۆن، ئەنجومەن و ئەکادیمیا، کۆپەراتیفەکان پەرە بە رێکخستنمان لە بوارە جیاوازەکاندا بدەین. رێکخستنکەانی کۆنفیدراڵییە دیموکراتییەکان جیاوازن لە سۆسیالیزمی تاقیکراوە. لە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیدا، پەیوەندییە رێکخستنی زیندوو، بەرهەمدار، فرەلایەنە، نەرم فراوان هەیە. لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەریە. پێوانەی جیاواز لەنێو ئەنجومەنەکاندا رێکدەخرێن. ڕێسا، بەرنامە، ڕێسای کاری رێکخستن بە پێی پێویستی لەگەڵ بنەمای ئایدیۆلۆژیدا دروست دەکرێن. هیچ شتێکی بیرۆکراتی، بێزارکەر و دووبارەبووەوە نییە. ئێمەی بزووتنەوەکانی ژنان دەبێ گرنگییەکی جددی بە ڕێکخستن بدەین. یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکانی خەبات لە بزووتنەوەی ئاپۆیی ئێمەدا، یەک بە یەک پەیوەندی بە مرۆڤەکانەوە بکەین رێکیان بخەین. پێویستە لە هەموو شوێنێک ئەم شێوازە پەرە پێبدەین. پێکهێنانی کۆمیتە، کۆمون و ئەنجومەنەکان لەسەر بناغەی پارێزنامەی رێبەرتیمان، پەروەردەکردن و گەیاندنی جەماوەرێکی زۆری ژن و بگەینە ئەندامانی گەلەکەمان ، گرنگرین لایەنی هەنگاوەکەمان دەبێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت ژیان بنیات بنرێتەوە. پێش هەموو شتێک پێویستە بیری ژن گەش بکرێت، هەڤاڵتی، خۆشەویستی و یەکگرتنی ژن بپارێزرێت، رۆژەڤی ژنان بە بەهێزی بخوڵقێندرێت، یەکێتی گیانی ژنان، باوەڕی، مۆڕاڵ، زیندووبون، خوڵقاندنی ژن بە شێوەیەکی بەهێز دروست بکرێت و ئەم رۆحی ئازادی لە زێکخستنبوون زیاد بکرێت.

لەسەر ئەم بناغەیە ئەرکی سەرەکەی تەڤگەری ژنمان پێویستە ئەوە بێت کە ژنان و گەلەکەمان لە یەکینە بچووکەکانەوە دەست پێبکەن، پەروەردەیان بکەن، رێکیان بخەن، پەیوەندی رێکخستنبوون دروست بکرێت، بیانکەن بە یەک و گەورە بکرێن و لە هەموو جێگەیەک بڵاوەیان پێبکرێت. لەبەرئەوەش تەڤگەرەکەمان نابێت کە خەباتی خۆی لە سەرەوە، بە شێوەیەکی برۆکراتی، ناوەندپارێزی، تاکپەرەست، دەسەڵاتخواز و دوور لە کێشەکانی ژنان دەست پێ بکات. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، لە جێگەی گەشکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکەنە نێو ڕۆڵ و پۆزسیۆنێک کە تێکۆشان لاواز دەکات و دەهەنێتە کۆتایی.

ئەرک و رۆڵی دووەمی تەڤگەری ژنانمان ئەوەیە کە پێویستە ئەزمونەکانیان بگەیەننە ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و ئەو ئەزموونانە بڵاوبکەنەوە. ژنانی گەلان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەتا، پێویستە ئەزمونمان بگەیەنینە هەموو ژنانی جیهان. بۆ ئەوەی ئێمەی ژن خۆرێکخستنکردنی خۆمان لەسەر رێبازی ئازادی بنیات بنێین، پێویستە هاوکاریان بکەین.

بڵاوکردنەوەی ئەزموونەکان لەگەڵ ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت ئازاد بن؛ لەسەر بنەمای ڕێکخستن، پەروەردە، چالاکییەکان، پەرەپێدانی هاوبەشی چالاکییەکانی بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک بێت. لەگەڵ ژنانی گەل، بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیای جیاواز کە لە ناوچەکەدا دەژین رێکخستن هاوبەش دروست دەکەین، تێکۆشانمان بۆ ئازادیی ژنان فراوانتر دەکەین. پێشەنگایەتی ژنانی کورد تەنیا لە رێگەی هاوبەشیکردن، هاوکاری، فێربوون و لەسەر بنەمای رێسا و پرەنسیپی بەکۆمەڵ و دیموکراسی دەکرێت. دەکرێت بە هۆشیاری، هەوڵ و باوەڕی، مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆشی زۆرەوە ئەم شتانە بەدی بهێنرێت، ئەمەش بە واتای دروستکردنی شۆڕشەکانی ژنان و سیستەمی ژنان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهان دێت.

سێیەم: شێوازی بەشداریکردنمان لە چالاکییە گشتییەکانی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ژنانیشماندا زۆر گرنگە. ئێمەی ژنانی کورد پێکەوە کار لەسەر هەوڵی جێندەری و ئازادی گەلەکەمان دەکەین. بۆیە ئێمە بە توندی و کاریگەرانە بەشداری خەبباتی رزگاری گەلەکەمان دەکەین. ئێمە رۆڵ و بەرپرسیارێتی گرنگ لە کارە گشتیەکاندا ئەنجام دەدەین. لەو چوارچێوەیەدا، رێکخراو و ئەنجومەنەکانی ژنانمان لەگەڵ رێکخستن و ئەنجوومەنە گشتییەکان کاردەکەن، هەروەها بەشداری زۆرێک لە توێژینەوە، راهێنان، رێکخستن و چالاکییەکاندا دەکەن.

لەم چوارچێوەیەدا، بەم هەنگاوەی ژنان، پێویستە مافی خۆمان لە هەموو پێشهاتەکان بۆ ئازادی گەلەکەمان بە باشی بەکاربهێنین. بۆچوونەکانمان بە باشی دەرببڕین، ئیرادە و ڕەنگی ژنان دەرببڕین. ئەنجوومەنی ژنان نابێت جێگرەوەی ئەنجوومەنە گشتییەکان بن و بە هاوتەریب چالاکییەکانیان بەڕێوەببەن. نابێت رێکخستنە سەربەخۆکانمان تەنها بەرپرسیار بن لە کێشەکانی ژنان، بەڵکو لە هەموو بوارەکانی ژیانیشدا بەرپرسیار دەبن. پێویستە بە ناسنامەی ژنانی رێکخراوەیی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشداری بکەن. سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لەسەر بنەمای هاوبەشی پێشەنگایەتی و نوێنەرایەتی یەکسان دامەزراوە. سیستمی هاوسەرۆکایەتی یەکێکە لە دەستکەوتە گەورەکانی بزووتنەوەی ژنانمان. ئەم سیستمە پێویستە بەهێز بەکاربهێندرێت.

وەک ئەرکی چوارەم، بزووتنەوەکانی ژنانمان بە بەهێزی لە پلاتفۆرمەکانی دیموکراسی، ئازادی، ئیکۆلۆژی و رەنجدەراندا ئەو وڵاتەی کە تێیدان، جێگیر بکرێن. ئەمەش وا دەکات بزووتنەوەکانی ژنان نوێنەرایەتییەکی بەهێزی ڕۆڵ و ئەرکەکانیان بکەن لەو بوارانەدا. لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشەری ئازادیی ژن خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەموو ئەو قەیرانانەی مرۆڤایەتی بەسەریدا هاتووە، دەتوانێت پێشەنگایەتی خەباتی چینایەتی و نەتەوە و ئیکۆلۆژی بکات. دەتوانێت لەگەڵ رێکخستنە سەربەخۆکان یان بە پەیوەستبوون بەو رێکخستنانەی کار لەسەر ڕۆڵی پێشەنگایەتی بکات. هەروەها وەک ژنێک هێزی سەیرکردنی قەیرانەکانی مرۆڤ بە روانگەیەکی گشتگیر بەهێز دەکات.

کاتێک هەنگاوی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی، ئێمە بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین'، لە بواری رزگاری مرۆڤایەتیدا، لە تێکۆشانەکانی دیموکراسی، ئازادی و ئیکۆلۆژی، بە نزیکایەتی یەکپارچە، دەوڵەمەند، تەواوکەر، نەرم، بە عەقڵ و پرەنسیپی ژنان زۆر گرنگ دەبن. خۆی لە جیهاندا ژنان جێگایەکی بەهێز و کاریگەر لەو بزووتنەوەیانەدا دەگرن.

وەک ئەرکی پێنجەم، ڕۆڵ و کاری گرنگی بزووتنەوەکانی ژنان گۆڕین و گۆڕانکاریە لە کارێکتەری پیاوە دەسەڵاتدارەکانە. گرنگە ژنە رێکخستنیەکان، بتوانێت پیاو پەروەردە بکەن و بیگۆڕن. لە ٢١دا، لەگەڵ گەشەکردنی بزووتنەوە ئازادییەکاندا، بەشێکی گرنگی پیاوان هەیە کە باوەڕیان بە ئازادیی ژن هەیە و دەیانەوێت لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بگۆڕن. عەقڵیەتی پیاوی باڵادەست و پراکتیزەکانی ئیتر تەنها هی ژنان نین. لەلایەن پیاوان و کۆمەڵگاوە قبوڵ ناکرێت. گرنگە تیشک بخرێتە سەر پلانی پەروەردە و گفتوگۆ لە پێناو گۆڕین و گۆڕانکاری عەقڵیەتی پیاوی باڵادەست و کۆیلایەتی ژنان لە ژیانی رۆژانەدا. بزووتنەوەکانی ژنانیش ڕۆڵێکی هاوشێوە دەگێڕن. بناغەکانی ژیانێکی نوێ و ئازاد لە کەسایەتی ژن و پیاوی ئازاددا دروست دەبێت.

ف.ق \ هـ.ب