یەژاستار: ئێمە ژنان بە تەنیا ناهێڵین

شەڕدا مەزڵووم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەیی ناوەندی یەژا ستارئەوەی خستەڕوو کە کاتێک لە دژی سیستەمی پیاوسالاردا تێکۆشان دەکین دەبێت باوەڕمان بەخۆبێت و وتی:" دەبێت ژنان بزانن کە یەژا ستارهیچکات ئەوان بە تەنیا ناهێڵێت."

شەڕدا مەزڵووم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار خالی گرینگ و ئیستراتژیکی تێکۆشانی ئازادی ژنانی وەکوو" پەروەردەکردن و گۆرانی ژنان، لەهەمبەر سیاسەتەکان خۆی بپارێزێت، لەهەمبەر سیاسەتەکان هەلوێستی خۆی ئاشکرا بکات و بنگەی پاراستنی خۆی پتەوبکات و ڕێکخراوەکانی پاراستنی خۆی ڕێکبخاتەوە" پێناسەی بۆکرد.

شەڕدا مەزلووم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد. گابار ئەوەی خستە ڕوو کە دەوڵەتی تورک کۆمپلەکسی خۆبچووکدیتن، ناکۆکی و شەڕی مێژوویی زۆرتر کردووە و لە ساڵی ٢٠٢١ ئەم شەڕە فراوانتر دەبێت.گابار وتی: " ساڵانی پێشوو گەلێک گفتوگۆ و پڕۆژەیان هێنایە گۆرێ و ئیستاکە ئەو شتانە بە کرداری دەکەن. ئەوە ڕاستە کە دژایەتی قوڵتردەکات، پیش بە ناکۆکی قەومی، چینایەتی و نەژادی  زۆرتر دەبێت. بە چارەسەرنەکردن و تووندووتیژی، ئینکار و پاکتاەکردن ڕوودەدات." گابار باسی ئەوەی کرد کە هێزی دژبەری سیاسەتەکەش ناتوانێت خۆی بە ڕێکخستن بکات، ئیرادەی دیموکراتیکێک کە بتوانێت چارەنووسی گەلان دیاری بکات پیش دەخەین. گابار وتی: " ئەوە بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێت. بەشداری ژنان لە چالاکییە خوڵقێنەرەکاندا لەسەر بنگەی ئازادی و یەکسانی نەتەوەیی، سەرکەوتنی ئەم نەتەوەیە. ئەم شتە لە ڕاستی کورداندا خۆی دەرخستووە. بە گەشبوونی تێکۆشانی ئازادی ژنان، تێکۆشانی ئازادی کوردان زیاتر دەکەوێتە ناو گۆڕەپانی کۆمەڵگەدا کە ژنانی تێدا دەژین."

' لە بواری بەکرداری کردنەوەی پارادیگماوە پیشکەوتن هەیە'

گابار تیشکی خستەسەر هەڵمەتی " کۆتایی بە پاکتاوی ژنان بێنە، کات کاتی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگەی ئازادە" کە کۆنسەی بەڕێوەبەریکەژەکە دەستیپێکردووە. گابار ئەوەی خستەڕوو کە کێشەی ژنان کە لە هەر شوینێکی جیهان بووتە کێشەیەکی هەرە گەورە و دەکرێتە بابەتی سەرەکی و وتی، " سەرەڕای ئەوەی کە هیچ هەوڵێکی بچوک نابینین، خوێندنەوەی بەرفراوانی بواری ئایدۆلۆژیک، سیاسی ، ڕێکخستنی، خۆپاراستنی ، یاسایی،چاندی و ئەخلاقی بە زۆری نابینرێت. بە پارادیگمای ڕێبەرایەتی، تەڤگەری ئازادی ژنان لە بواری ئایدۆلۆژیک، ژیان و تێکۆشان بەرەوپێش دەچێت. ئێمە لە بواری پراکتیکەوە هێشتا نەگەیشتووینەوە ئامانج ، دەبێت ئێمە ئینکاری نەکەین کە پیشکەوتنیش هەیە.

دەبێت ئێمە ئامانجی سەرەکی  و ڕاستی سیاسەتی پیاوسالار لەبیر نەکەین.

' چارەسەری بینینی ژنانە'

گابار ئەوەی خستەڕوو کە فەرماندە و شەڕڤانانی یەژا ستار ئاگایان لە بەرپرسیارەتی خۆیان هەیە لە کێشەی ڕەگەزی هەتا نەتەوەیی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵگەی و چاندی چارەسەری فراوان و هێڵی تێکۆشانی ژنان لە نێو کۆمەڵگەدا گەشاوە بکەین. گابار جەختی کردەوە کە دەبێت ئەم شتە بکرێت"

* لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کە سیستەمی سەروەر بە رەنگێکی کاپیتالیستی و هەمیش لە گۆڕەپانی شەڕدا وەک  سیاسەتێکی چەپەڵ بەرێوەی دەبەن، دەبێت ئێمە دەنگی خۆمان بەرزکەینەوە و ژنان یەکدەنگ بکەین.

* لە هەمبەر ئەو ڕووداوانەدا دەبێت ئێمە تۆرێکی ڕێکخستنکراو کە ژنان خاوەنداریەتی لە یەک بکەن و لە دژی سیستەمی دەستدرێژی کەری ژنان دابمەزرێنین.

* دەبێت ئێمە هیچ ژنێک نەکەینە قووربانی ئەو سیستەمە. کام بیر رێکخراوە و کەس ببێ با ببێت، لە هەمبەر ئەو کردارانەی کە گووشار لە ژنان دەکات ئێمە سیستەمیکی نوێ دابمەزرێنین. لە دژی ئەو تاوانانەی کە کردوویانە دەرحەقی ژنان ئێمە سیاسەتی سزادانی خۆمان پێشبخەین.

* کاتێک کە چوارچێوەی فیکری ژنان و بیری هاوبەش دابمەزرێت، دەوڵەمەندییەکی فراوان و گەشەی تێکۆشان زۆرتر ببێت. لە دژی هزری نامووس و تووڕەیی کلاسیک، لە دژی سیاسەتی پارچەکردن و کردنیان بە کەرەستەی دەستی کاپیتالیزم ئێمە هیچ ژنێک بە تەنیا ناهێڵین.

* ئێمە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین، فکری هاوبەشی خۆمان و هەڵویستی هاوبەشی خۆمان دیار بکەین.

' هۆکار و ئامانجەکان ڕوونە'

شەڕدا موزڵووم گابار یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار ئاماژەی دابە هۆکارەکانی تێکۆشان و لەگۆڕ هۆکارەکان ئەوان لە دژی کێ و چی تێکۆشان-یان ڕوونە و وتی، خەتی گیرینگ و ئیستراتژیکی تێکۆشانی ئازادی ژنان وەک " پەروەردەکردن و گۆرانی ژنان، لەهەمبەر سیاسەتەکان خۆی بپارێزێت، لە هەمبەر سیاسەتەکان هەلوێستی خۆی ئاشکرا بکات و بنگەی پاراستنی خۆی پتەوبکات و ڕێکخراوەی پاراستنی خۆیان ڕێکبخاتەوە" پێناسەی بۆکرد.

' دەبێت تۆڕی خۆپاراستن دابنردرێت'

گابار لەم بابەتەدا تیشکی خستە سەر گرینگی دامەزراندنی ڕێکخستنەکانی خۆپاراستن لە دژی سیستەمی دەستدرێژی و پیاوی دەستدرێژیکەر. گابار وتی، " دەبێت ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوە بێت کە لەهەر شوێنێک پێویست بکات تێکۆشان هەبێت، رێکخراوەی خۆپاراستن دابمەزرێت. بەتایبەتی لە دژی توندووتیژی لە سەر ژنان، دەبێت ڕێکخراوەی خۆپاراستن بە شێوازێکی مەیدانی دابمەزرێت. گەلیک گرینگە کە بۆ ئازادی ئێمە، ئێمە خۆمان ڕێکخراوەی خۆپاراستن لەناو چینەکانی کۆمەڵگەدا درووست بکەین."

' یەژا ستار هیچکات ژنان بە تەنیا ناهێڵێت'

شەڕدا موزڵووم گابار فەرماندەی یەژاستار دەستنیشانیکرد کە کاتێک ژن بە فیکری ئازاد هەڵسووکەوت بکات، هیچکات خۆی بەتەنیا نابینێت و لە تێکۆشان ناترسێت. فەرماندە شەڕدا مەزلووم گابار وتی، "  بەناوی یەژاستار لەم باتەوە ئێمە خۆمان بە خاوەنی ئیرادە و باوەڕ دەزانین. ژن کاتێک لەدژی سیستەمی پیاوسالار تێکۆشانیکرد، دەبێت باوەریان بەخۆبێت. دەبێت باش بزانن کە یەژا ستار هیچکات ئەوان بە تەنیا ناهێڵێت و بەردەوام پشتگیریان دەکات."

ک-ش