ڕەژاک بەردەوامە لە سیمینارەکانی بۆ هۆشارکردنەوەی کچان و کوڕانی کەرکوک

لە کەرکوک لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەڕەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، رەژاک بەردەوامە لەپێشکەش کردنی سیمینار لە قوتابخانەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی کچان و کۆڕانی شارەکە.

مێژووی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەگەرێتەوە بۆ ٦٠ساڵ لەمەوبەر لە ووڵاتی دۆمینک کە سێ خوشک بەناوەکانی(مینێرڤا، پاتریا، ماریا تێریسا) لەو ووڵاتە تێکۆشانێکیان لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا بەریوەدەبرد لە دژی سیستەمی دیکتاتۆری ئەو ووڵاتە، بەڵام لەلایەن دەسەلاتی ئەو کاتەی دۆمنیک لە رۆژی ٢٥/١١/١٩٦٠ لەدوای ئەشکەنجەو بەکار‌هێنانی زۆرترین توندوتیژی و دەستدریژی لەسەر ئەم سێ خوشکە دەکوژرێن،

لەدوای تێکۆشانێکی بی ووچانی ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دیاری کراوە.

بۆ یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ئەو رۆژە کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە دژی ژنان ،ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) لە شاری کەرکوک لە ٦١ هەمین ساڵرۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان،(ڕەژاک) لە ژمارەیەک قوتابخانەی کچان و کوڕان سیمیناری ئەنجامدا و چالاکییەکە تائیستا بەردەوامی هەیە، کە سیمینارەکە تایبەت کراوبوو بە بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەناو کۆمەڵگا و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و ناساندنی ئەو رۆژە جیهانیە بە قوتابیانی کچ و کوڕی شارەکە.

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان،(ڕەژاک)، سیمیناری پێشکەش بە قوتابیەکانی قۆناغی ئامادەی کرد لەقوتابخانەکانی (میناخان ، شرین، قەندیل،١١ی ئادار و چوارچرا)ی کچان و قوتابخانەکانی (گزنگ و قازی محەمەد)ی کوڕان ،  کە لە سیمینارەکە باسیان لەو ستەمە کرد کە بووە هۆکاری ئەوەی ژنان شۆرش بکەن و ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن، هەروەها باس لەچۆنیەتی سەرھەڵدانی ئەو ڕۆژە کرا و لەسیمینارەکەدا تاوتوێ جۆرەکانی توندووتیژی و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی ببینەوە و چۆن چارەسەری کردنی کرا.

ژ.ت