ژنە گیراوێکی سیاسی لە گرتوخانەی تورکدا گیانی لەدەستدا

ژنە گیراوی سیاسی بە ناوی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی ژمارە ١ی سیاسی کاندرادا بەندکرابوو، گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی گرتوخانەکە رایگەیاند کە گەزەر خۆی کوشتووە.

ژنە گیراوی سیاسی بە ناوی غەریبە گەزەر کە لە گرتوخانەی ژمارە ١ی سیاسی کاندرادا بەندکرابوو، گیانی لەدەستدا.

پارێزەر ئەرەن کەسکین لەبارەی رووداوەکە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لە زیندانی کاندراوە هەواڵمان پێگەیشت کە موەکیلمان غەریبە گەزەر خۆی کوشتوە. ئێمە دەزانین کە ئەشکەنجەدرابوو. سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێنرابوو. بەڕێوەبەری زیندانەکە تەلەفۆنی بۆ خۆشکەکەی کردووە، بەداخەوە غەریبە گەزەر ماڵئاوایی لێکردین. پارێزەران ژیان توسون و ژیان کایا چوونە زیندانەکە."

ف.ق