ژن نیوز: لە مانگی حوزەیران لە تورکیا ٢٦ ژن کوژراون

ژن نیوز رایگەیاند، لە مانگی حوزەیران دا لە تورکیا ٢٦ ژن کوژراون و ١٧ ژنیش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە مانگی حوزەیران لە تورکیا ٢٦ ژن کوژراون و ١٧ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. بکوژی ٢ لە ژنەکان نەدۆزراونەتەوە، ٢٥ ژن لەلایەن خزمەکانیانەوە کوژراون. هەوڵیشدراوە ١٠ ژنی تر بکوژرێت، توندوتیژی بەرامبەر ١٠ منداڵیش کراوە. لە مانگی حوزەیراندا ٣ منداڵ کوژران و ٦ منداڵی تریش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. دەستدرێژیش کراوەتە سەر ١١ منداڵ و ژنێکیش خۆی لە هەوڵی دەستدرێژی پاراستووە.

بەپێی ئامارەکە لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین ژن لە ئیستەنبول کوژراوە. ٧ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون، کە هاوژینی ژنەکان بوون، ٣ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون و کە پێکەوە دەژیان، ٢ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون، کە ژنەکان هەوڵیانداوە لێیان جیا ببنەوە، ٢ ژن لەلایەن هێرشبەرەکان و ژنێکیش لەلایەن هاوسەرە پێشووەکەی، کە ١٥ ساڵ لەوە پێش لێی جیابووەتەوە کوژراوە، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کوژراوە، کە هەوڵیانداوە ئەو ژنە بە زۆر بەو پیاوە بدەن و ٢ ژنیش لەلایەن پیاوە دراوسێکانیانەوە کوژراون.

 لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤٥ ژن لە تورکیا کوژراون.

ژ.ت