ژنە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان لە ناو راڕەوی زیندانی پیاواندا راگیراون

هەر یەک لە نازان سالا و شەهریبان ئابیی رۆژنامەنووس، لە ناو راڕەوی بەندیخانەی پیاواندا راگیراون.

شەهریبان ئابی رۆژنامەنووسی ژن-نیوز و نازان سالای رۆژنامەنووس کە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵدانەخوارەوەی سەروە تورگوت لە هەلیکۆپتەرەوە لە لایەن سەربازانی تورکەوە لە ناوچەی شاخیی شاری وان و دواترشی گیانلەدەستدانی، دەستگیر کران و ئێستاش لە بەرامبەریان پێشەلکاری ئەنجام دەدریت.

تەنانەت ئاویشیان نادەنێ

بە پێی زانیاریەکان، سالا و ئابی بە بیانووی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی پیتی (T)ی شاری وان لە راڕەوی بەندیخانەی پیاوان هێڵراونەتەوە و کەرەنتین کراون. نە ئاو و هیچ خواردنەوەیەکیان پێنادرێت.

هاوکات بۆ کاتی خەو نە بەتانی و نە سەرینیان پێنەدراوە و جەمەکانی خواردنیشیان پشتگێ خراوە و وەکو پێویست خواردنیان پێنادرێت.

ز.ش