ژنان بۆ ئازادی توغلوک و زیندانیانی نەخۆش دەستیان بە کەمپەینێک کرد

ژنان لە زۆر وڵات، لە کەسایەتی ئایسەل توغلوکدا بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش دەستیان بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرد.

ئایسەل توغلوک یاریدەدەری پێشووی هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە کە نەخۆشە، لە زیندانی پیتی ئێفی کاندرادایە. بۆ ئەوەی سەرنج بخرێتە سەر کێشە تەندروستیەکانی توغلوک، بە دروشمی ' بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک بانگەوازی لە ١٠٠٠ ژنەوە' کەمپەینێکی واژۆکۆکردنەوە ڕاگەیەنرا.

ئامانجی کەمپەینەکە ئەوەیە کە تاوەکو ١٢ی تشرینی دووەم، ١٠٠٠ واژۆ کۆبکرێنەوە. بەڵام لە ئێستاوە ٢ هەزار و ٥٢٠ واژۆ کۆکراونەتەوە.

ژنان لە ئەمریکا، فەڕەنسا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سویسرا و بەریتانیا بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە و واژۆیان لەسەر داواکاری ئازادی زیندانیانی نەخۆش کرد.

هەروەها لە ١٤ی تشرینی دووەمدا، لەژێر ناوی 'من یەکێک لە هەزار ژنەکەم' بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک و نەخۆشەکانی دیکە، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەمپەینێک دەستپێ دەکات.

لینکی کەمپەینەکە:

https://forms.gle/AdzkAsxHiRqDfgUU6

ف.ق