'ژنان بیری ئازادی خۆیان و خۆبوون و سروشتیبوونی خۆیان لە چیاکان وەردەگرن'

شەڕڤانانی هەپەژە ڕایانگەیاند، کۆمەڵگە شوێنی ژنان نییە، بەڵکو چیا ئازادەکان شوێنی ژنانە. پاڵپشت و پاراستنی ئێمە شاخە ئازادە کانی کوردستانە.

لە ساڵی ١٨٥٧ لە کارگایەکی ئەمریکا بە سەدان ژن لە بەرامبەری بێ عداڵەتی دەست بە بەرخۆدانییان کردن. داخوازی ژنان ئەوە بوو کە مافی ئەوان لە گەڵ پیاوان یک بێت لە سەر ئەم ئەساسە داوای ئازادی خۆیان کردن. ئەو بەرخۆدانیەی کە بە دەستی ژنان هاتبوو دەست پێ کردن هەر دەچو گەورە تر دەبوو و لە دڵی ئەو پیاوە دەسەڵاتدارانەی کە مافی ئەو ژنانەیان دەخوارد ترسی ئاوا کرد. هەر لە سەر ئەوە دەسەڵاتدارەکان و پاترۆن لە ناو خۆیاندا ئیتفاق کردن و بۆ تێکچوینی بەرخۆدان و سەر تەواندنی ژنان، دەستیان بە هێرش کرد. لە ئەنجامی ئیتفاقی پیاوان دا لە ٨ی ئاداری ساڵی ١٨٥٧، ١٢٩ ژن لە ئەو کارگایەی کاریان دەکرد و بەرخۆدانی دەکردن بە رەوشێکی وەحشیانە قەتڵ کران. قەتڵ کردنی ئەو ژنانە باندۆرێکی زۆری لە سەر دونیا بە تایبەت لە سەر ژنان کرد. هەر لە بەر ئەوەش لە ساڵی ١٩١٠ لە کۆنفرانسی دووهەمینی ئەنتەرناسیۆناڵ بە پێشنیاری کلارا زەدکین ئەو رۆژەی کە ١٢٩ ژن قەتڵ کران وەکوو رۆژی ژنانی کەدکاری دونیا بێت پیرۆز کردن.  بەڵام ئەو پێشنیارە لە کۆنفرانس دا قەبوڵ نەکرا. پێشنیاری کلارا زەتکین  دوای ٦٧ ساڵ یانێ لە ساڵی ١٩٧٧ رۆژی ٨ی ئادار وەکوو رۆژی ژنانی کەدکاری دونیا قەبوڵ کرا. ئەو رۆژەی کە هات قەبوڵ کردن ٨ ئادار بە رۆحی بەرخۆدانی ئەو ١٢٩ ژنانەی کە لە پێناوی مافی خۆیان دا گیانی خۆ دان بۆ هەموو ژنان بوو بە ئیلهام، هەر ساڵ لە کوردستان و هەموو دونیادا بەچالاکی جیاواز پیرۆز دەکرێت. ژنان ئەو رۆژە دەگەرێننەوە بۆ رۆژی ماف، ئازادی ، یەکیەتی کلتور، زمان و....

ئەمساڵ ٨ی ئادار بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی پێشوازی دەکەن. تێکەڵداری ٨ی ئادار و سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان زیاتر لە ٥ مانگە بە پێشەنگی ژنان بەردەوامە، گەریلاکانی هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەپەژە ئەکین ئاواشین و کوردستان ماکۆ هەڵسەنگاندنیان کرد و ئەو رۆژە لە هەموو ژنان پیرۆز کردن.

گەریلای هەپەژە ئەکین ئاواشین دیار کرد کاتێکە ٨ی ئادار دێتە گوتن کار، بەرخودان، تێکۆشان و... دێتە بیری مرۆڤ و هەروەها گوت ٨ی ئادار هەتا روژی ئەمرۆ واتا و گرنگی خۆی دەپارێزێت.

بۆ حەرەکەتی ئازادی واتای ٨ی ئادار

ئاواشین سەرنجی راکێشا لە سەر ٨ی ئادار کە بۆ حەرکەتی ئازادی کوردستان و حەرەکەتی ئازادی ژن واتا چیە نرخاندنی خۆی کرد: " بۆ حەرەکەتی ئێمە واتا و گرنگی ٨ی ئادار چیە؟ بۆچی ژن، چیا، خۆپاراستن و خۆبوون؟ مرۆڤ بتوانێت لە سەر ئەوانە راوەستێت. رێبەر ئاپۆ لە کۆنگرەی سێهەمین‌دا گوت؛" پێویستە ژنانیش لەناو ئەو حەرەکەتە‌دا جێگەی خۆیان بگرن و ئازادی ژنانیش ئاوا ببێت. پێویستە ژنانیش لە ناو کۆمەڵگادا بێنە ناسین. ناسنامەی ئەوانیش هەبێت، خۆ ئاوا بکەن. " بە تایبەت لە سەر ئەوانە راوەستان درووست بوو. بە هەزاران ژن لەناو حەرەکەتی ئازادی‌دا جێگەی خۆیان گرتوە. شەهیدی زۆرمان داوە، هەر شەهیدێک لە ئەو قۆناخەێ شەهید بوویە ناوی خۆی لە مێژوودا نوساندوە. خەباتێکە بەرێوە چویە هێسان نەبوو. بەرخۆدان و تێکۆشانێکی زۆر گەورە هەبوو. کاتێکە کۆنفرانس دروس دەبێت، لەوێ دا پارتی‌بوون ژن و ئەرتەش بوونی ژن چۆن دروست دەبێت، دێتە نرخاندن. بۆچی ژن، ئەرتەش بوونی ژن و پارتی‌بوونی ژن ئەوەندە گرنگە؟ کاتێک (یەژە وە کە) ئاوا دەبێت، بەشدار‌بوونی ژنانیش زۆر دەبێت. وەکوو ژن یەکەمین هەڤاڵ کە بەشداری تەڤگەڕی ئازادی کردوە شەهید سارایە. بەرخۆدانی هەڤاڵ سارا لە زیندان‌دا بەرامبەری ئەو هەمووە ئەشکەنجەی پیاو و لە بەرامبەری داگیرکەر نیشان دا و سەری خۆی نەتەواند، بۆ ئێمە بوو بە مێژوو. ئێمە ئەمرۆ هێزی خۆمان لە شەهید سارا دەگرین. گۆرانکاری زۆر دروست بوو. لە دەستپێکی‌دا (یەژەوەکە) و ( یاژک) و ( پژا) و لە دوایی دا ( پاژک) دیار کرا کە هەتا رۆژی ئەمرۆ هێزی ( پاژک) بەردەوامی هەیە. لە ٨ی ئاداری ساڵی ١٩٩٨ ئایدیۆلۆژی رزگاری ژنان هاتە ئێعلام کردن. رێبەر ئاپۆ لەو ساڵەدا پێنج رێباز بۆ ژنان دیار کرد یەکەمینیان وڵات پارێزیە، دووهەمیین فکر و ئیرادەی ئازادە، سێهەمیین رێکخستن بوون، چوارەمین تێکۆشان و پێنجەمین ئەتیک و ئەستاتیک بوو. ئەو رێبازە پیوانی ئایدیۆلۆژی رزگاری ژنانە. ئێمە هێزی خۆمان لە ئەو رێبازانە دەگرین. هەڤاڵ بێریتان لە ساڵی ١٩٩٢ دا شەهید بوو. لە بەرامبەرەی داگیرکەر تێکۆشانێکی زۆر گەورە بەریوە برد، تەسلیمیەتی قەبووڵ نەکرد. هەر لە بەر ئەوەش خۆی لە ناو نەواڵان خستە خوارۆ. لە چەپڵەکانی هەڤاڵ بێریتان دا ئەرتش‌بوونی ژنان دروست بوو. رێبەرتی دەڵیت؛" پیویستە ئەرتەش‌بوونی ژنان دروست ببێت و پێویستە خۆ بوونی خۆ بە دەست بێنن." خۆبوون بۆ ژنان چیە؟ خۆ ناس کردن، ناسنامە، فکری ئازاد، ئەرتەش‌بوون و لە بەرامبەری شتێکی باندۆر نەبوونە و لە فکری پیاوسالاری و باوک‌سالاری رزگار بوونە."

لە رۆژهەڵات بانگەوازی ژن، ژیان، ئازادی

ئەکین ئاواشین گەریلای (هەپەژە) لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنی خۆ دا دیار کرد کە هەتا رۆژی ئەمرۆ وەکوو هێزەکانی (هەپەژە) رێکخستن‌بوونی ئەوان هەیە و وەها گوت؛" رێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ " چی دەبێت با ببێت پێویستە ژنان شاخ بەر نەدەن." ژن بە فکری خۆی ئازاد، خۆبوون و سروشتی بووینی خۆ لە شاخ دەگەرن. لە بەر ئەوەی کە سروشتی بوون لە تایبەتمندی ژن دا هەیە. کاتێک سروشت و ژن لە شاخ دەبنە یەک هێزێکی زۆر گەورە دروست دەبێت. چون ژن ئەو هێزە لە خۆزا دەگرێت. رێبەرتی دەڵێت؛" پیویستە لە بەرامبەری هێزی داگیرکەر، ژنان شەر بکەن. لە بەرامبەری هێزی دەسەڵات دار ژنان ببنە وڵام. پێشەنگی ئەوانەش ژنان بکەن.'' واتا و گرنگی ئەوە زۆر گەورەیە. هێز و هەستێک کە شاخ دەداتە ژنان زۆر جیاوازە. رێبەرتی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەست پێ کرد. دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو گەردوون دا بەنگەوازێکی زۆر گەورەی دروست کرد. بە تایبەت ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران‌دا ئەو بانگەوازیە بەردوامە. بە پێشەنگی ژنان بەرخۆدانی و سیمبولێکی زۆر گەورە هەیە. بە تایبەت دروشمی چی هەیە؟ ژن، ژیان، ئازادییە. بەرخۆدانیەک کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە قەتڵ کردنی ژینا ئەمینی دەستی پێ کرد. بە فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەردوام دەکات. بە پێشنگی ژنان و جوانان بەردوامی و سەرهەڵدانێکی زۆر گەورە هەیە. ئەو بەرخۆدانیە بنمای خۆ لە چی دەگرێت؟ "بنمای خۆ لە سارایان و بەسەیان دەگرێت."

بۆ خۆبوون و پاراستنی هەمووان، بەشداری گەریلا ببن

لە کۆتایی قسەکانی خۆی‌دا گەریلای (هەپەژە) وەها گوت:" لە سەر ئەو بنمایەنە ئێمە لە هەموو ژنانی کەدکار، ئازاد و بەرخۆدێری دونیا ٨ی ئادار پیرۆز دەکەین. پێویستە لە بەرامبەری داگیرکەر بەرخۆدانی درووست ببێت". فکری ئازاد لە کوێ دەست پێ دەکات؟ لە شاخە ئازادەکانی کوردستان دەست پێ دەکات. رێبەر ئاپۆ دەڵێت:" ئەو گەنجە لە کوێ گومت کردووە هەر لەوێ پەیدا دەبێت. لە سەر شووێن پێی حەقیقەت بچن." حەقیقەتیش لە سەر ئەو شاخانە دایە. بۆ خۆبوون و پاراستنی خۆ لە بەرامبەری داگیرکەران لەەو شاخانەی کە خۆبوونی مرۆڤ دەستپێ دەکات جێگەی خۆمان بگرین. هەر لە بەر ئەوەش بۆ خۆبوون، پاراستن و خۆ گەورە کردن با هەموو ژنان وەرن بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن.

فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ گەردوونی دەبێت

گەریلای (هەپەژە) کوردستان ماکۆ سەرنجی خۆ لە سەر سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وەها دیار کرد. لە رۆژهەڵات و ئێران بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگی ژنان بەرخۆدانیەکی زۆر گەورە دەستی پێ کرد و گوت: "بەرخۆدانیە کە لە کارگای ئەمریکا دەست پێ کرد، هەتا رۆژی ئەمرۆ بەردوامە". لە گرتوخانەی ئەوین بە پێشەنگی زەینەب جەلالیان بەرخۆدانیەکی زۆر گەورە بەرێوەدەچێت. لە بەرامبەری تەسلیمیەت تێکۆشانیکی بێ هاوپا بەرێوەدەچێت. ئێمە وەکوو گەریلاکانی (هەپەژە) هم ژنان دەپارێزین و هم پاراستنی گەلانی خۆمان دەکەین. ئەوە ئەرکی دەسپێکی ئێمەیە. ئێمە بۆ هەموو ژنان لە هەموو جێگایەک تێکۆشان دەکەین. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە بەرامبەری داگیرکەر و فکری باوک‌سالاری ٧ هزار ساڵ بەر خۆ دەدەن، گوتنی ژن، ژیان، ئازادی زۆر پیرۆز و گەورەیە. کەسێک ناتوانێت ئەو گوتنە لە رێزە دەست بگرێت. ژنان بە فکری رێبەر ئاپۆ هەنگاوی گەورەیان هەڵنا. داگیرکەر دەبێژێت، ژنان شتێک فهم ناکەن و نازانن. کاتێک ئێمە کتێب و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەخوێنین، فهم دەکەین کە ئەوەی کە ژیان جوان دەکات و ئەوەی لە حەرەکەتی پێ دەدات ژنانن. ئەوە بۆ ئێمە پیوانێکە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت:" سەد ساڵی ٢١میین دەبێتە سەد ساڵی ژنان. بە تێپەر بوونی کات فکر و رامانی رێبەرتی گەردوونی دەبێت."

جێگای ژنان شاخە ئازادەکانن

گەریلا کوردستان ٨ی ئادار لە ژنانی رۆژهەڵات و ئێران و هەموو ژنانی کە لە ناو بەرخۆدانیەکی گەورە دانە پیرۆز کرد و گوت ژن لە کوێ دەبێت با ببێت پێویستە تێکۆشانی خۆیان گەورەتر بکەن.

هەروەها  کوردستان ماکۆ لە کۆتایی وتووێژەکی خۆی‌دا بانگەوازی کرد:" بانگەوازی من ئەوەیە کە هەموو ژنان بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببن. جێگەی ژنان لە شاخە ئازادە کانی کوردستانە. پاڵپشت و پاراستنی ئێمە شاخە ئازادە کانی کوردستانە."      

ژ.ت