ژنان لەدژی تالیبان چەکیان هەڵگرت

لە هەرێمەکانی باکور و ناوەڕاستی ئەفغانستان بە سەدان ژن لەدژی گەڕانەوەی تالیبان چەکیان هەڵگرت. تالیبان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەرفراوان دەکات.

کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ویلایەتی گوری ناوەندی وڵات، بە سەدان ژن چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. بەپێی رۆژنامەی زە گاریان، چالاکیان دروشمیان دەگوتەوە و پانکارتیان هەڵگرتبوو و چەکیشێان بەدەستەوە بووە.

ئەم چالاکیە لەدژی ناڕەزایی ژنانە لە بەرانبەر گەڕانەوە تالیبان و لەدەستدانی ئازادیەکانیان بەهۆی گەڕانەوەی تالیبانەوەیە.

چالاکوانێک بە ناوی حەلیمە پەرەستێش بۆ رۆژنامەکە قسەی کرد و وتی، "ژنان ئامادەن لەدژی تالیبان شەڕ بکەن. منیش یەکێک لەوانەم. من و زۆر ژن خۆمان ئامادەی شەڕ کردووە.

بزوتنەوەی تالیبان رۆژ بە رۆژ هەرێمەکانی ژێردەستی خۆی فراوان دەکات. ئەمەش وادەکات زۆر خانەوادە و ژن لەو ناوچانە هەڵبێن کە مەترسی گەڕانەوەی تالیبانیان لەسەرە.

ف.ق