ژنانی گەنج تێکۆشەر سێیەمین کۆنفرانسی خۆیان سازدەکەن

بە دروشمی ھیوای کۆمەڵگا ئیرادەبوونی ژنانی گەنجە، رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ٣ ھەمین کۆنفرانسی بەرێوە دەبات.

 رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ھەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ڕەوشەی کە ژنان لەڕۆدا تێیدا دەژین.

ھەر بەو بۆنەیەوە بانگەوازی لە سەرجەم ژنانی باشووری کوردستان دەکەین کە ئاماددەبونی خۆیان نیشان بدەن بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی ژنان.

 بانگهێشت لە سەرجەم ژنان دەکەین کە لە رۆژی ٢٩/١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ ئەوەی ھەنگاوێکی نوێ بنێین بۆ سەلماندنی ناسنامەی خۆمان، بۆ کردنەوەی کۆنفرانسەکەمان چاوەروانتانین .

رۆژ:٢٩/١/٢٠٢١

شوێن: سلێمانی-جادەی سالم-کارگەی جگەرەکە

کادژمێر:٩ بەیانی

ژ.ت