ژنانی خوێندکاری کوردستان لە زانکۆی بۆخۆمی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی ئۆجالان ستاندیان دانا

ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) لە بەردەم زانکۆی بۆخۆم لە شاری بۆخۆمی ئەڵمانیا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ستاندیان دانا.

ژنانی گەنجی خوێندکار لە بەردەم زانکۆی بۆخۆم لە شاری بۆخۆمی ئەڵمانیا ستاندێکیان بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانا و لە چالاکییەکەیاندا هەڵمەتی ئیمزاکردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیان ئەنجامدا و چالاکییەکەیان لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ بەردەوام بوو.

هەروەها لە چالاکییەکەدا برۆشور و نامیلکە و راگەیاندراو لەبارەی گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجەى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرایەوە.

ژنان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێک بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی کە لەسەری نووسرابوو " W Say No - بڵێ نا" و ئاڵاکانی ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) بەرزکردبووە.

سەرنج و گرنگیی ئەکادیمییەکان و خوێندکاران بۆ چالاکییەکە زۆر بەرچاو بوو.

ژ.ت