ژنانی پرشنگی رۆژ ٤ کارگە و ٢٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی ژنانی رۆژ رایانگەیاند، یەکەکانیان ٤ کارگە و ٢٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاندوە.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی رۆژ سەرنجیان خستەسەر سەرکەوتن و سەرفیرازیی گەریلاکان لە گارە لە دژی داگیرکەرانی تورک و رایانگەیاند، "هاوڕێیانی رێبەر ئاپۆ وانەیەکی مێژوویان بە دەوڵەتی فاشیستیی کۆماری تورکیا دادا و کارێکیان کرد، کە دوژمن لە قرمە قرم بکەوێت".

لە راگەیاندراوەکەیاندا لەبارەی چالاکیی یەکەکانیانەوە هاتووە، یەکەکانیان لە ٢٣ی شوبات لە ئەدیرنە بینایەکی فاشیستەکان و ٣ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و لە ٢٤ی شوباتیش دا لە تەکیرداغ شوێنی کارێکی لەشفرۆشەکانی سەر بە ئاکەپەی دەستدرێژکار و عەمبارێکی جلوبەرگی فاشیستەکان سوتاندووە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ٢٥ی شوباتیش دا لە ئیستەنبول کارگەیەکی رستن و چنین و ٤ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سوتێنرا. هەر لەو رۆژەدا لە ناوچەى گەزبەى کۆجالی کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی پاککەرەوە و ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنرا و ملیۆنەها لیر زیان بە خاوەنە فاشیستەکانیان گەیشت.

هەروەها لە ٢٦ی شوبات لە ساکاریا چەند عەمبارێکی ناڵ و کۆپان و کلیلی فاشیستەکانی ئاکەپە و لە هەر لەو رۆژەشدا لە ئاتاشەهیری ئیستەنبول ٦ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی فاشیستەکان و لە کادیکۆی ئیستەنبول ئۆتۆمبێلێکی سێرڤسی هاوکارانی ئاکەپە و ٥ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیشیان سوتێنران.

ژ.ت