ژنانی ئامەد: هەزاران سڵاو لە ئیمڕالی

ژنانی ویستیان سەرەنج بخەنە سەر بەرخۆدانی زیندانەکان لە دژی گۆشەگیری، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا. ژنان هاواریان کرد" هەزاران سڵاو لە ئیمرالی"، " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان و " کوردستان گۆڕستانی فاشیستان".

گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و کۆتایی هێنان بە پیشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکاندا، لە ڕۆژی ٢٧ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠ دەستیان داوەتە مانگرتن لەخوارد.

 مەجلسی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە بۆ ئەوەی کە سەرەنج بخاتە سەر مانگرتن لە خواردن ویستی، لە بەردەوم بەندیخانەی تیپی (د)ی ئامەد ڕاگەیەنراوێک بدات. پیش ڕاگەیەنراوەکە پۆلیس پارکی خازال، پارکی کۆشوویۆ، بەردەم بەندیخانەی ئامەدی بە زرێپۆشی سەربازی گەمارۆدا. پەرلمانتارانی هەدەپەی ئامەد سەبرا گوزەل، ڕەمزیە تۆسوون،  بەڕێوەبەری  کۆمەڵەی هاوکاری کردنی بنەماڵەی گیراوان (  TUAY-DER)، بەریوەبەری کۆمەلەی پشتگیری  و هاوکاری بەو بنەمالانەی کە کەسوکاریان ونکردووە بێشکەی شارستانیەت و بنەماڵەی گیراوان بەشداری چالاکییەکە بوون.

'پۆلیس هەموو شوێنێکی گەمارۆ دا'

بە سەدان پۆلیس لە بەردەم بەندیخانەی ئامەد کۆبوونەوە و ئەو شوێنەیان کردە دووبەشەوە و گەمارۆیان دا. بە هۆی ئاستەنگکردنی ڕاگەیەنراوەکە، ژنان دەربازی بینای رێکخستنی هەدەپەی ناوچەی پەیاسی بوون. دواتر بیناکەی هەدەپەش گەمارۆدرا. پۆلیس لەویش ڕێگەی بە ڕاگەیەنراوەکە نەدا . بەهۆی گەمارۆی پۆلیس پەرلمانتاری هەدەپە ڕەمزیە تۆسوون وتی، " ئێمە ویستمان ئەمرۆ لە بەردەم بەندیخانەدا ڕاگەیەنراوێکی جاپەمەنی بدەین. بەڵام بە هۆی گەمارۆی پۆلیسەوە رێگری لە ئێمە کرا کە ڕاگەیەنراوەکە بدەین. ئەمڕۆ ڕۆژی ٧٦ی چالاکی مانگرتن لەخواردنە. ئێمە دەنگی گیراوان دەگەێنینە هەموو جیهان. بۆ ئاشتی و ئارامی ئێمە لە مەیدانەکاندا دەبین."

دوای ئەوە پۆلیس گووشاری خستە سەر ژنان کە بچنە حەوشەی بیناکە.  ژنانیش درووشمی " ئێمە سەردەکەوین"، " هەزاران سڵاو لە ئیمڕالی"، " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" ، " کوردستان دەبیتە گۆرستانی فاشیستان" و " ئازادی بۆ گیراوانی سیاسی" یان وتەوە.

ک-ش