ژنێک بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا

لە سێواس ئاشکرا بوو کە ژنێک بەناوی فاتیما ئۆز بەدەستی هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

لە ناوچەی گۆرۆنی شێواس فاتیما ئۆزی ٤٤ساڵان ماوەی ٤٠ رۆژ ون بێسەروشوێن بوو. ئاشکرا بوو کە فاتیما ئۆز بەدەستی هاوسەرەکەی بەناوی بەحری -م کوژراوە. بنەماڵەی فاتیما سەردانی پۆلیسیان کرد و بۆ بینینی کچەکەیان هەولێکی زۆریان دا.  دوای لێکۆڵینەوە لە بەحری ، دانی بە تاوانەکیدا دانا و وتی بەچەک فاتیمای کوشتووە.

ک-ش