ژنێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو

لە شاری قۆنیا پیاوێک ژنێکی بە ناوی نورییە ئونڤەر کوشت و لە قەیسەریش ژنێک بەهۆی توندوتیژیی هاوسەرەکەیەوە بریندار بوو.

لە شەقامی ٧٤٥ لە گەڕەکی ئاهی ئەڤران لە قەزای کۆجاسینان لە پارێزگای قەیسەری ژنێک بەناوی ئۆ. ج. بەهۆی توندوتیژیی یو. ئۆی هاوسەرەکەیەوە لە ماڵەکەی کرایە دەرەوە. لە کاتێک خواستی لە ماڵەکە بڕواتە دەرەوە لە پەنجەرەی نهۆمی سێیەمی ماڵەکەوە کەوتە خوارەوە. ئۆ.ج گواسترایەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی پزیشکیی ئەرجییەس.

لە بەردەوامیی رووداوەکانی توندوتیژی لە دژی ژنان، لە ناوچەى جیهان بەی لە قۆنیا نورییە ئونڤەر لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی عەلی رافایی کوژرا. نورییە لە ماڵی باوکیدا لەلایەن ئەو پیاوەوە کوژراوە.

ژ.ت