ژنێک لە سلۆپی کوژرا

تەرمی ژنێک لە تەنیشت ڕێگایەکی نزیک چەمی بێسیپن لە ناوچەی سلۆپی دۆزرایەوە.

لە چەمی بێسپین شارۆچکەی تلقەبین لە ناوچەى سلۆپیی پارێزگای شرنەخ تەرمی ژنێکی سووتێنراو دۆزرایەوە. تەرمەکە لەلایەن شۆفێری بارهەڵگرێکەوە دۆزرایەوە.

تەرمەکە بە ڕادەیەک شێواوە، کە بە شکڵ و ڕواڵەت ناناسرێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەرمە تەرمی ژنێکە بە ناوی ساکینە، کە دایکی ٣ منداڵە.

کە تەرمەکە بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی و توێکاری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شرنەخ.

ژ.ت