ژنێک لە ئامەد بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی فارقینی ئامەد ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی فاتمەگوڵ سابروک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

فارقینی ئامەد ژنێکی گەنج بە ناوی فاتمەگوڵ سابروک، کە نابینا بووە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت، گوایە سابروک لە باڵکۆنی نهۆمی شەشەمی ماڵەکەی خۆییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

 سابروک، کە بە سەختی بریندار ببوو، گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا. تەرمی سابروک بۆ توێکاری ڕەوانەی ئامەد کراوە.

ژ.ت