ژنێکی گەنج بۆ سەرۆکی شارەوانیی یەکێک لە گەورە شارەکانی هێندستان هەڵبژێردرا

ژنێک گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی کرالا لە ویلایەتی سیروڤانانت هاپورما لە هێندستان هەڵبژێردرا، کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی بیرکاری (ماتماتیکە) لە زانکۆ.

ئەنجوومەنی شارەوانیی کرالا لە ویلایەتی سیروڤانانت هاپورما لە وڵاتی هێندستان ژنێکی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی ئاریا راجێندرا بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی کرالا هەڵبژارد.

ئاریا راجێندرا، کە خوێندکاری بەشی بیرکاری (ماتماتیک)ە لە زانکۆ، بۆ سەرۆک شارەوانیی شاری کرالا هەڵبژێردرا، کە ئەو شارە ٧٥٠ هەزار دانیشتوی هەیە و گەنجترین کەسیشە بووەتە سەرۆک شارەوانیی شارەکەى.

شاری کلارای هێندستان کە ئاریا راجێندرا بۆ سەرۆک شارەوانیی هەڵبژێردراوە، یەکێک لە شارە چالاکە سیاسییەکانی هێندستان. کرالا هاوکات پایتەختی ویلاتی سیروڤانانت هاپورمایە.

ئاریا راجێندرا ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی هندستانە و باوکی لە بواری کارەبادا کار دەکات و دایکیشی کارمەندی کۆمپانیای بیمەیە و بە بنەماڵەیەکی چەپ لە ناوچەکەیاندا دەناسرێن.

راجێندرا رایگەیاند، "باوکم بەوە سەربەرزە کە لە چینی کرێکارە. منیش بەو سەربەرزییەوە بەشداری بزووتنەوەى کرێکاران، بزووتنەوەى جوتیاران و هاووڵاتییانی گوندەکان و مرۆڤایەتی بووم".

ژ.ت