ژیاندا ئێزیدخان لەكۆنفرانسی ژنان لەبەغدا: كۆمەڵكۆژی دژ بەئێزیدیەكان بەردەوامە

ژیاندا ئێزیدخان ئەندامی یەكینەكانی ژنانی شەنگاڵ"یەژەشە" لەكۆنفرانسی ژنان لەبەغدا رایگەیاند؛ تا هەنۆكە كۆمەڵكۆژی لەسەر ئێزیدیەكان درێژەی هەیە و بەردەوامە.

لەكۆنفرانسی ژنان لەبەغدا كە بەئامانجی ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدیەكان و شەنگاڵە، ئەندامی یەكینەكانی ژنانی شەنگاڵ"یەژەشە" ژیاندا ئێزیدخان ئاخاوت و سەرەنجی راكێشایە سەر؛ نزیكبوونەوەی فەرمانی سەر كۆمەڵگەی ئێزیدی و رایگەیاند؛ تا هەنۆكە كۆمەڵكۆژی لەسەر ئێزیدیەكان درێژەی هەیە و بەردەوامە. كۆبوونەوەی ئێمە ژنان لێرەدا بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو پیلانگێڕیانەیە لەدژی ژنان".

ژیاندا ئێزیدخان ووتیشی؛ ئەگەر ئەمرۆكە ژنانی جیهان دەتوانن بەیەكەوە كۆببنەوە، ئەوا لەسایەی تێكۆشانی ژنانە لەپێناو ئازادیدا.

ئەندامەكەی یەكینەكانی ژنانی شەنگاڵ"یەژەشە"، راشیگەیاند؛ ژنانی ئێزیدخان نیشانیاندا كە ئێرادەیان بەهێزە و لەهەموو ئەو پیلانگێڕیانەش ئێرادەمان بەهێزترە كە بەسەر كۆمەڵگەی ئێزیدیەكاندا دێت و جارێكی تر، بەرخۆدان دەكەین. پێشەنگەكانمان رێیان بۆ دیاریكردین و ئێمەش ئەو لەسەر ئەو رێگایە بەرەو بە تێكۆشانی خۆمان دەدەین.

ئەندامەكەی یەژەشە؛ ژیاندا ئێزیدخان لەكۆتایی وتارەكەیدا راشیگەیاند؛ ئێمەش پارچەیەكن لەكۆمەڵگەی عێراقی و پێویستە عێراق شەنگاڵ وەك شوێنەكانی دیكەی عێراق بپارێزێت. ئێمەی ژنانیش وەكو یەژەشە بۆ پاراستنی كۆمەڵگە و ژنان دامەزراوین و تا كۆتایی پارێزگاری لەشەنگاڵ و دەسكەوتەكانمان دەكەین.

هـ . ب