زەر ئەمیر ئیبراهیم: ئەگەر شۆڕشێك لەئێران روو بدات شۆڕشی ژنان دەبێت

زەر ئەمیر ئیبراهیم براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژنی سینەما، لە فستیڤاڵی كان، لەوتوێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی فەرەنسا باسی لە تێكۆشانی ژنان لەئێران و بەربەستە یاسایەکان دەكات و دەڵێت، "بەرای من ئەگەر لەئێراندا شۆڕشێك روو بدات، ئەو شۆڕشە بەدەستی ژنان پێكدێت".

زەر (زەهرا) ئەمیر ئیبراهیمی دەڵێت: "ئەوەندە گۆشارمان لەسەرە كە ئامادەین بتەقینەوە، بۆ ئەوەش هیوام هەیە، گۆڕانكاریەك دەبێت روو بدات".

ئەم یاریزانە بەرەچەڵەك ئێرانی و دانیشتووی فەرەنسا دەڵێ؛ كاتێك لەئێران بووم، ژنان هیچ كاتێك جەسارەتی ئەوەیان نەبوو لەسەر شەقامەكان لەچكەکانیان لابەرن، بەڵام ئێستاكە نەوەی نوێ ئەو كارە دەكات".

ئەمیر ئیبراهیمی لەو وتووێژەدا باس لەئەزموونی دەركەوتنی لەئێران دەكات، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كاسێتێكی ڤیدیۆیی بووە و دەڵێت؛ زۆرینەی خەڵك لایەنگەری بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكە بوون. ئەو ئەو رووداوەی لەگەڵ فلیمی"عنكبوت مقدس"،"جاڵجاڵۆکەی  پیرۆز"، مۆقارەنە كرد و دەڵێت: "وەكو ئەو فلیمەیە كە بكۆژەكە دەبێتە قارەمان ... ئەمە كۆمەڵگەیەكی نەخۆشە، كۆمەڵگەیەكە، كە ناتوانێت هەبوونی ژنان بەفەرمی بناسێت".

زەر ئەمیر ئیبراهیمی دەڵێت؛ ئەمەش ئەو شتەیە، كە دەوڵەت دەیەوێت، هەمووان كەس دۆژمنی یەكدی بن.

*  زەر ئەمیر ئیبراهیمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ژن لە هەفتاو پنجەمین فستیڤاڵی فلیمی كانی بۆ یاریزانی لە فلیمی"عنكبوت مقدس / جاڵجالۆکەی پیرۆز" بەدەستهێنا. زەر لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٠ و دەرچووی بەشی یاریزانی شانۆیە، بەڵام پێش چوونی بۆ زانكۆ، پێشینەی درۆستكردنی فلیمی كۆرتی هەبووە. یاریزانی لە ١٩ ساڵی و بەیاریزانی لەفلیمی "ئینتزار / چاوەڕوانی" لەدەرهێنانی محەمەد نوری زادە دەستپێكردووە، بەڵام بە یاری لە چەند زنجیرە فلیم لە كاناڵەكانی ئێراندا لە ٢٠٠٠دا بەفەرمی دێتە گۆڕەپانی سینەماوە.

ژ.ت