زیندانیانی ژن ئەشکەنجە کران

بەپێی راپۆرتەکان، زیندانییان لە زیندانی ژنانی ئامەد ئەشکەنجە دراون. یەکێک لە زیندانییەکان چیتر نەیتوانی بەرگەى ئەشکەنجەکان بگرێت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا سیاسەتی زوڵم و ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. سەرەڕای گوشار و زوڵم  و چەوساندنەوەی زیندانیانی سیاسی، ئێستا دەستکراوە بە ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ئاسایی.

ئەسما داغلی یەکێک لە ژنە زیندانییە ئاسایەکانی زیندانی ژنانی ئامەدە و بەهۆی ئەو گوشارە زۆرانەوە خرابوونە سەری هەوڵی دا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. داغلی لەگەڵ منداڵەکەیدا لە زینداندایە و لەبەر ئەوەی ئیدی بەرگەى ئەشکەنجەکانی نەگرت، هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. دوای ئەوەى پاسەوانەکان بە هەوڵەکەیان زانی دەستیانکرد بە لێدانی و هەوڵەکەیان پەردەپۆش کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژنێکی دیکەی زیندانیی ئاسایی بەناوی مەلیکە جانگی، کە نەخۆشیی دەروونیشی هەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەوە هەمیشە بە ڕووتی لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرمان و خۆراکیش بە مەلیکە جانگی نادەن.

ژ.ت